گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

کاروباری کۆمەڵایەتی: لە چاکسای فایلی کەمئەنداماندا 400 ملیۆن دینار گەڕاوەتەوە

2021.08.23 - 10:49
App store icon Play store icon Play store icon
کاروباری کۆمەڵایەتی: لە چاکسای فایلی کەمئەنداماندا 400 ملیۆن دینار گەڕاوەتەوە

ناس کورد-

بریکاری وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند، تەنیا لە چاکسازیی فایلی کەمئەندامان مانگانە 400 ملیۆن دینار بۆ خەزێنەی حکومەت گەڕێندراوەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زەکیە سەید ساڵح، بریکاری وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی بە میدیای فەرمی پارتی (23ی ئابی 2021) ڕایگەیاند، لە سەرەتای دەرکردنی یاسای چاکسازی لە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی دەست بە پرۆسەی چاکسازی کراوە، لە ھەموو بەڕێوەبەرایەتی و ئەو فەرمانگانەی سەر بە کاروباری کۆمەڵایەتیش چاکسازیی تێدا ئەنجام دراوە، ھەرچەندە تا ئێستا نەگەیشتووینەتە ئەنجامێکی کۆتایی، چونکە لەسەر ئاستی باڵا و بەڕێوەبەرایەتییەکانی وەزارەت کاری تێدا دەکرێت، بەڵام ئەوەی تا ئێستا ئاشکرایە لە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی فەرمانبەری زیادە و دوو مووچە نییە.

 

بریکاری وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی وتیشی، بەشێکی فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی دەوامیان 24 کاتژمێرە و ئەو فەرمانگانە پێویستیان بە میلاکە، نەک فەرمانبەری زیادی ھەبێت.

 

ئاماژە بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، لە پێداچوونەوەی کەمئەندامان نزیکەی دوو ھەزار کەمئەندام دەرکەوتوون کە دوو مووچە و سێ مووچەیان ھەیە، یان کەمئەندام ھەیە کۆچی دواییی کردووە و مووچەی ماوە، ئەوانە ئاشکرا بوونە و کاری تێدا دەکرێت، تا بزانین لەو دوو ھەزارە چەندی لێ دەردەچێت، مانگانە بەھۆی ئەو چاکسازییەی لە لیستی کەمئەندامان کراوە، 400 ملیۆن دینار بۆ حکوومەت دەگەڕێتەوە.