گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکار چی بوو؟

بەڵگەنامە؛ بن لادن فەرمانی كرد قاعیدە بایدن تیرۆر نەكەن

2021.08.23 - 08:31
App store icon Play store icon Play store icon
بەڵگەنامە؛ بن لادن فەرمانی كرد قاعیدە بایدن تیرۆر نەكەن

ناس کورد-

ئوسامە بن لادنی سەرۆكی پێشووی ڕیكخراوی قاعیدە لە نامەیەكدا 11 ساڵ بەر لەئێستا فەرمان دەكات بە ئەندامانی ڕێكخراوەكەی جۆ بایدن تیرۆر نەكەن چونكە بەئەگەری زۆر دواتر دەبێتە سەرۆكێكی نا لێهاتوو بۆ ئەمەریكا، ئەوەش لە بەرژەوەندی ئەوانە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نامە دەستخەتەكەی بن لادن كە "ناس كورد" بینیویەتی (23ی ئابی 2021) لە چوارچێوەی بەڵگەنامەكانی خانووەكەی ئابوت ئابادی پاكستاندا بووە كە بۆ یەكەمجار لە 2012 بڵاوكراوەتەوە، بەڵام لە پاش كشانەوە لە ئەفغانستان گرنگی زیاتری پێدراوە پاش ئەوەی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویكردەوە.

 

لەو نامەیەدا بن لادن بەهیوایە بتوانن تیمێكی تیرۆركردن دروست بكەن بۆ كوشتنی باراك ئۆبامای سەرۆكی ئەوكاتی ئەمەریكا و جەنەراڵ دیڤید پاتریۆس ئەگەر سەردانی هەر وڵاتێكیان كرد، تیمەكەش لە پاكستان و ئەفغانستانەوە بێت و بن لادن دەڵێت، "ئۆباما سەری مارەكەیە، كە كوژرا بایدن جێگەی دەگرێتەوە، ئەویش كەسێكی نا شایستەیە بۆ سەرۆكایەتی ئەمەریكا و توشی قەیرانیان دەكات".

 

بەگوێرەی هەڵسەنگاندنی دەزگای هەواڵگریی ئەمەریكا، ئەم پەیامەی بن لادن واقیعی و كردەیی نەبووە تەنها خواست و هیوایە چونكە قاعیدە توانای ئەوەی نەبووە، لە ئێستاشدا ئەوانەی ڕەخنە لە بایدن دەگرن گرنگی بەم نامەیە دەدەن بەهۆی بڕیاری بایدنەوە بۆ كشانەوە.