گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڵگەنامە

یەکێتى بەفەرمى ئاڵا تاڵەبانى دورخستەوە

2021.08.22 - 23:25
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتى بەفەرمى ئاڵا تاڵەبانى دورخستەوە

ناس کورد-

یەکێتى نیشتیمانى کوردستان بەفەرمى ئاڵا تاڵەبانى لەکاندیدى حزبەکە بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق دورخستەوە، لەکاتێکدا خۆى جەخت لە نەکشانەوەى دەکاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی نوسراوێکى دەزگاى هەڵبژاردنى یەکێتى، ئەو حزبە لەکەرکوک تەنها بانگەشە بۆ شەش کاندید دەکات، کە ئاڵا تاڵەبانى تێدا نییە.

پێشتر ناس کورد لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە ئاشکرای کرد، یەکێتی دەستبەرداری ئاڵا تاڵەبانی بووە و چیتر وەک کاندیدی حزبەکە تەماشا ناکرێت و بڕیاری داوە پاڵپشتی نەکات، خۆشی جەخت دەكاتەوە "هیچی وەهای پێنەگەیشتووە".  

  

سەرچاوەیەكی ئاگادار لەیەكێتیی نیشتمانیی بە "ناس كورد"ی ڕاگەیاند (13ی ئابی 2021)، لێپرسراوانی ئێستای یەكێتی بە ئاڵا تاڵەبانی، کاندیدی ئەو حزبەیان لە کەرکوکیان ڕاگەیاندووە کە "لەگەڵ ئێمە نیت و پشتیوانیت ناكەین."  

  

دواتر میدیای لاهور شێخ جەنگی لە زاری ئاڵا تاڵەبانییەوە بڵاویکردەوە (13ی ئابی 2021)، "بە هیچ شێوەیەک ناکشێمەوە و بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکەم، دڵنیام سەرکەوتنێکی گەورە تۆمار دەکەم".  

 

ئاڵا تاڵەبانی، كە هاوكات ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی و سەرۆكی فراكسیۆنی ئەو حزبەیە لە پەرلەمانی عیراق لە بازنەی یەكی كەركوك لە چوارچێوەی هاوپەیمانی كوردستان (یەكێتی و گۆڕان) خۆی كاندید كردووە.  

  

ئەم پێشهاتە درێژكراوەی گۆڕانكارییەكانی ئەم دواییەی ناو یەكێتی نیشتمانییە كە بەهۆی كێشەی هاوسەرۆكان بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگییەوە دروست بووە و بەم هۆیەوە ژمارەیەك لەوانەی لەسەر لاهور شێخ جەنگی ئەژمارن دوور خراونەتەوە.  

  

لەسەرەتای قەیرانەكەشەوە (8 تەمموزی 2021) محەمەد تەحسین تاڵەبانی كە برای ئاڵا تاڵەبانییە لە سەرۆكایەتی دەزگای زانیاری بەوەكالەت دوورخرایەوە و چەند كاتژمێرێكیش دەستبەسەركرا.  

  

ئاڵا تاڵەبانی بەر لەوەی بگەڕێتەوە بۆ ناو ڕیزەكانی یەكێتی و بریاری سڕكردنی هەڵبوەشێنرێتەوە (تشرینی یەكەمی 2018) و دواتر بكرێتە سەرۆكی فراكسیۆن (14 كانوونی دووەمی 2021)، لە رێگەی هاوپەیمانی بەغدای سوننەكانەوە بۆ جاری سێیەم گەیشتەوە پەرلەمانی عێراق.