گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

تەندروستى مەرجى گەیشتن بە بەرگرى بەکۆمەڵ دژى کۆرۆنا رادەگەیەنێت

2021.08.22 - 23:12
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستى مەرجى گەیشتن بە بەرگرى بەکۆمەڵ دژى کۆرۆنا رادەگەیەنێت

ناس کورد-

 

وەزارەتى تەندروستى عێراق مەرجێک بۆ گەیشتن بە قۆناغى بەرگرى بەکۆمەڵ دژى کۆرۆنا ئاشکرادەکات، دواى بەرزبوونەوەى رێژەى ئامارەکانى پەیوەست بە کوتانى هاوڵاتییان بە ڤاکسین.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ریاز عەبدولئەمیر بەڕێوەبەرى گشتى لە وەزارەتى تەندروستى بە ئاژانسى فەرمى عێراقى راگەیاند، گەیشتن بە بەرگرى بەکۆمەڵ لەکاتێکدا دەبێت کە رێژەى کوتان بە ڤاکسین بگاتە زیاتر لە 70%.

 

وتیشى "بەرگرى بەکۆمەڵ ماناى کۆنترۆڵکردنى تەواوەتى پەتاکە نییە، بەمنزیکانەش ناگەین بەو دۆخە، بەهۆى گۆڕانى کۆرۆنا و دەرکەوتنى نەوەى نوێ".

 

ریاز عەبدولئەمیرجەختیکردەوە، زیادبوونى رێژەى وەرگرتنى ڤاکسین دەبێتە هۆى کەمکردنەوەى توشبووان، کەمکردنەوەەى حاڵە مەترسیدارەکان و مردن، بەڵام پەتاکە بەتەواوى ناوەستێنێت.

 

بەپێی ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستى، تا ئێستا 2919267 ملیۆن کەس ڤاکسینیان وەرگرتووە.