گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زەنگى ئاگادارکەرەوە

ئایا ڤاکسینەکان لەجەنگى دژى کۆرۆنا شکستیان هێناوە؟

2021.08.22 - 22:18
App store icon Play store icon Play store icon
ئایا ڤاکسینەکان لەجەنگى دژى کۆرۆنا شکستیان هێناوە؟

ناس کورد-

 

لەناو ١٥٠ کەسدا لە ئیسرائیل کەسێکیان توشبووى کۆرۆنایە، ئەوەش بەرزترین رێژەى توشبوونە بەو پەتایە لەو وڵاتە لەکاتێکدا ٨٠%ى هاوڵاتییانى بە ڤاکسین کوتراون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەهۆى ئەو دۆخەوە بەرپرسانى ئیسرائیل بیریان لە سەپاندنەوەى رێوشوێنەکانى وەکو دورکەوتنەوەى کۆمەڵایەتى کردووەتەوە، دواى گەڕانەوەى ژیان بۆ نیمچە ئاسایی لە وەرزى هاویندا.

 

بەپێی رۆژنامەى "بونس ئینسایدەر" ى ئەمریکى، ئەو دۆخە زانایانى هانداوە توێژینەوە بکەن لەبارەى رێژەى پاراستنى خەڵک بەهۆى وەرگرتنى ڤاکسینەوە دواى چەند مانگێک لەوەرگرتنى، ئەوەش "ئەنجامى دڵخۆشکەرى" نەبووە و بووەتە هۆى دروستبوونى ترس لەسەرتاسەرى جیهان.

 

بەرپرسانى تەندروستى و کۆمپانیاى ڤایزەر باس لە پاشەکشەى کاریگەرى ڤاکسینەکان دەکەن دواى شەش بۆ هەشت مانگ لە وەرگرتنى ژەمى دووەم، ئەوەش هەمان ئەو کاتەیە کە نەوەى دەلتاى کۆرۆنا گەیشتە ئەو وڵاتە.

 

نزیکەى نیوەى نەخۆشەکان کە بەتوندى توشبوون لەو کەسانەن کە ڤاکسینیان وەرگرتووە و پێویستیان بەوە هەبووە ببرێنە نەخۆشخانە، بەڵام زۆرینەى ئەوانە تەمەنیان لەسەرووى شەست ساڵییەوەیە و نەخۆشى درێژخایەنیان هەیە، ئەوەش وایکرد بەرپرسان بیر لە کوتانى دوبارەى ئەو کەسانە بکەنەوە.

 

سەنتەرى کۆنتڕۆڵکردنى نەخۆشییەکان لە ئەمریکا سێ توێژینەوەى ئەنجامداوە لە هەفتەى رابردوودا کە تییدا ئاماژە بە کەمى ئەو بەرگرییە دەکات کە بەهۆى ڤاکسینەوە دروستدەبێت، بۆ ئەوەش ژەمێکى دیکەى بەپێویست داناوە.

 

ئەو دۆزینەوانە هاوکاتن لەگەڵ ئامارە پێشوەختەکان لە حەوت ویلایەتى ئەمریکا کە ئاماژە بە زیادبوونێکى رێژەیی دەکەن لەناو ئەو کەسانەى براونەتە نەخۆشخانەکان سەرەڕاى ئەوەى بە ڤاکسین کوتراون.

 

سەرەڕاى ئەو ئاماژانە، پسپۆڕان جەختدەکەنەوە کە ڤاکسینەکان هێشتا کاران و مرۆڤ لە توشبوونى توندى ڤایرۆسەکە دەپارێزن.

 

بەپێی توێژینەوەکان، بەشێوەیەکى گشتى ڤاکسینەکان بەڕێژەى نزیکەى ٥٥% دژى گواستنەوەى پەتاکەن، بەڕێژەى ٨٠% دژى دەرکەوتنى نیشانەن، بەڕێژەى ٩٠% و زیاتر ڕێگە دەگرن لەوەى توشبوو ببرێتە نەخۆشخانە.