گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

پەیامێک لە مستەفا کازمییەوە لەبارەى سزاى سێدارە بۆ بکوژى سەرۆکى شارەوانى کەربەلا

2021.08.22 - 20:08
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێک لە مستەفا کازمییەوە لەبارەى سزاى سێدارە بۆ بکوژى سەرۆکى شارەوانى کەربەلا

ناس کورد-

 

مستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانى عێراق ستایشى بڕیارەکەى دادگا دەکات بۆ لەسێدارەدانى بکوژی سەرۆکى شارەوانی کەربەلا عەبیر سەلیم.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کازمى ئەمڕۆ یەکشەممە لە تویتێکدا رایگەیاند "بڕیاری دادگای عێراقی دژی تاوانباری بکوژی سەرۆک شارەوانی کەربەلا شەهید عەبیر سەلیم بەرز دەنرخێنین. دادگاکانمان تەرازووی داد و سەرچاوەی متمانەن بە ماف و دەوڵەت. بەردەوامین لە بنەبڕکردنی زیادەڕۆییەکان و کۆتاییهێنان بە دەستدرێژییەکان".

 

دادگاى کەربەلا ئەمڕۆ یەکشەممە بڕیارى لەسێدارەدانى بۆ بکوژی سەرۆک شارەوانی کەربەلا عەبیر سەلیم دەرکرد.

 

رۆژى ١٠ى ئابى ٢٠٢١، سەرۆکى شارەوانى کەربەلا گیانى لەدەستدا، دواى ئەوەى بەهۆى دەستڕێژى گولەوە بەسەختى بریندارکرا لەکاتى پڕۆسەى لابردنى زیادەڕۆییدا لەو پارێزگایە.  

 

رۆژێک دواتر پۆلیسى پارێزگاى کەربەلا لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند، بکوژەکە لە دانپێدانانەکانیدا وتویەتى ئەوەى هانیداوە سەرۆکى شارەوانى کەربەلا بکوژێت، بینینى سەرۆکى شارەوانى و تیمەکانى نەهێشتنى زیادەڕۆیی بووە کە سەرقاڵى روخاندنى ماڵەکەى بوون.  

  

ئاماژەى بەوەشکردووە، سەر بە هیچ لایەنێکى سیاسی نییە و تاوانەکەى تاکەکەسى بووە.  

  

بەپێی بەیاننامەکەى پۆلیس، ئەو بکوژە کە دواى تاوانەکە هەڵهاتبوو، لە خانویەکى تەواونەکراودا لەناوچەى جەمالییەى باکورى خۆرئاواى کەربەلا دۆزراوەتەوە و دەستگیرکراوە، ئەو دەمانچەیەشى پێبووە کە تاوانەکەى پێ ئەنجامداوە.