گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

بافڵ تاڵەبانى دوو بنەما بۆ یەکگرتنەوەى پێشمەرگە دیاریدەکات 

2021.08.22 - 20:05
App store icon Play store icon Play store icon
بافڵ تاڵەبانى دوو بنەما بۆ یەکگرتنەوەى پێشمەرگە دیاریدەکات 

ناس کورد-

 

بافڵ تاڵەبانى هاوسەرۆکى یەکێتى دوو بنەماى دیاریکرد بۆ یەکخستنەوەى تەواوەتى هێزەکانى پێشمەرگە کە بریتین لە بەھێزی قەوارەی ھەرێم و بەرژەوەندییە باڵاکان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى نوسینگەکەى کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، بافڵ تاڵەبانى ئەمرۆ لەمیانەى کۆبوونەوەى لەگەڵ  کۆڵۆنێڵ سویک، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە پێویستی رێکخستنەوەی یەکە سەربازییەکان کرد لەسەر بنەمای زانستی سەربازی سەردەم و روونیکردەوە، دەبێت هەموو هەنگاوێک بە ئاڕاستەی بونیادنانی ھێزێک بنرێت کە لەئاست بەھێزی قەوارەی ھەرێم و بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان بێت. بۆ ئەوەش یەکێتی ھەموو کارئاسانی و ئامادەکارییەکی دەربڕیووە.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

هەموو هەنگاوێک بە ئاڕاستەی بونیادنانی ھێزێک بنرێت کە لەئاست بەھێزی قەوارەی ھەرێم و بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان بێت. بۆ ئەوەش یەکێتی ھەموو کارئاسانی و ئامادەکارییەکی دەربڕیووە

 

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ سویک، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و وەفدێکی سەربازی یاوەری کرد.

 

لە دیدارێکدا مستەفا چاوڕەش، فەرماندەی ھێزەکانی حەفتا و جەلال شێخ ناجی، لێپرسراوی دەزگای ھەواڵگری پێشمەرگە و ئەژی ئەمین، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاریی هەرێمی کوردستان ئامادەیبوون، گفتوگۆ لەبارەی پێشھات و پەرەسەندنە سیاسی، سەربازییەکان و ھەنگاوەکانی یەکگرتنەوە و رێکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگە و فراوانکردنی ھاریکاری و ھەماھەنگییەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعش کرا.

 

بافڵ تاڵەبانی گرنگی پتەوکردنی ھەماھەنگی سەربازی نێوان ھەردوولای بەتایبەت لەبواری پڕچەککردن و راھێنان و پەرەپێدانی توانا سەربازییەکان بەپێویست زانی لەچوارچێوەی ھەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئارامی و ئاسایش لەناوچەکە. سوپاسی ھێزەکانی ئەڵمانیای کرد کە ھاوکار و پشتیوانی بەردەوامی ھێزی پێشمەرگە بوون و داوایکرد ھاوکاری و ھاریکارییەکانیان بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە فراوانتر بکەن و پشتیوانی لەسەرخستنی ھەنگاوەکانی یەکگرتنەوە و رێکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگە بکەن. لەو رووەشەوە ھاوسەرۆک ئاماژەی بە پێویستی رێکخستنەوەی یەکە سەربازییەکان کرد لەسەر بنەمای زانستی سەربازی سەردەم و روونیکردەوە، دەبێت هەموو هەنگاوێک بە ئاڕاستەی بونیادنانی ھێزێک بنرێت کە لەئاست بەھێزی قەوارەی ھەرێم و بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان بێت. بۆ ئەوەش یەکێتی ھەموو کارئاسانی و ئامادەکارییەکی دەربڕیووە.

 

لەبارەی بۆشایی ئەمنی لەچەند ناوچەیەکی عێراق و جموجوڵی پاشماوەکانی داعش، ھاوسەرۆک روانینە ئەمنییەکانی بۆ وەفدی میوان خستەڕوو و دووپاتی لەھەماھەنگی زیاتر لەنێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق و ھێزەکانی ھاوپەیمانان کردەوە بۆ بەرقەراکردنی ئاسایشی ئەو سنوورانە و رووبەڕووبوونەوەی ھەر پیلانێک ئارامی عێراق و ھەرێم تێکبدات و رایگەیاند، لەماوەی رابردوو شکستپێھێنانی چەندین پیلانی تیرۆریستانی داعش بۆ تێکدانی ئارامی ھەرێم لەلایەن ھێزەکانی دەزگای ئاسایشی ھەرێم و دژەتیرۆرەوە ئەوەمان پێدەڵێت هێشتا مەترسییەکان ماون و پێویستە هەموومان پێکەوە رووبەڕووی ببینەوە.