گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وەزیری کارەبا: لەمڕۆوە کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی زیاد دەبن

2021.08.22 - 18:14
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری کارەبا: لەمڕۆوە کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی زیاد دەبن

ناس کورد-

وەزیری کارەبای ھەرێم ڕایگەیاند، پێدانی کارەبا بە کەرتی تایبەت سوودی زۆرە بۆ ھاووڵاتییان و کاتژمێرەکانی کارەبا زیاد دەکات و ئەوەش بەستراوە بە پێوەری زیرەکەوە، دەشڵێت، ھەموو ھەوڵەکان بەو ئاڕاستەیەن دۆخی کارەبا باش بێت و هەر لەمڕۆوە کاتژمێرێک کارەبا زیاد دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای حکومەتی ھەرێمی کوردستان (یەکشەممە 22ی ئابی 2021) بە میدیای فەرمیی پارتی ڕاگەیاند، " لە  مانگی پێنجی ئەمساڵەوە پڕۆژەی پێدانی کارەبا بە کەرتی تایبەت دراوە بە ئەنجومەنی وەزیران و تیمێکی ڕاوێژکاری کاری لەسەر دەکات، بەدیاریکراوی نازانین کەی دەبێت، بەڵام بڕیار دراوە کە بدرێتە کەرتی تایبەت."

 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "سودەکانی پێدانی کارەبا بە کەرتی تایبەت ئەوەیە کە ئەو کارەبایەی ون دەبێت دەگەڕێتەوە و بۆ ھاووڵاتییان دەبێت، ئەمەش کاتژمێرەکانی کارەبا زیاد دەکات و کاتژمێرەکانی مووەلیدەش کەم دەبێتەوە، هەروەها چەندین کارمەندی ئێمە کە ٧٠%ی لەگەڵ ئەوان کار دەکەن مووچەکەیان کەرتی تایبەت دەیدات، بۆیە لە قازانجی ھەمووانە و گرنگ ئەوەیە لە خزمەت ھاووڵاتییاندایە.''

 

وەزیری کارەبا باسی لەوەشکردووە، "سەرکەوتنی پێدانی کارەبا بە کەرتی تایبەت لە پێوەری زیرەکدایە، چونکە لە شوێنێکی وامان داناوە ئاسان نەبێت زیادەڕۆیی لەسەر بکرێت و پێشتر لە بۆردی ماڵان سەرپێچی دەکرا و ئێستا زەحمەتە سەرپێچی بکرێت، بۆیە سەرکەوتنی کەرتی تایبەت لە پێوەری زیرەکە و تا پێنجشەممەی ڕابردوو 827 ھەزار پێوەر بەستراوە کە خۆی یەک ملیۆن و 500 ھەزارە و ڕەنگە تا مانگی دووی ساڵی داهاتوو تەواو بێت.''

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لە ناوەڕاستی مانگی شەش دۆخی کارەبا ھەندێک تێک چوو لەبەر ئەوەی کۆمپانیا پێنج وەحدەی ڕاگرت، دوای ئەوەی ٤٠ ملیۆن دۆلاریان بۆ خەرج کرا، لە ئەنجامدا ٢ وەحدە گەڕانەوە و ئەمڕۆ سێیەم دەگەڕێتەوە و دۆخی کارەبا باشتر دەبێت."

 

وەزیری کارەبا ڕوونیشیکردووەتەوە، " ئێستا ڕۆژانە 16 کاتژمێر کارەبا دەدرێت و پلان ھەیە زیاتر بکرێت و ھەر ئەمڕۆ کاتژمێرێک زیاتر دەبێت.''