گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’بڕوایان بەدۆخى ئێستا نییە’’

’’بەرپرسانى سەربازی و هەواڵگری هەرێم’’... بازاڕى پاسپۆرتى دۆمینیکا گەرم دەکەن

2021.08.22 - 17:25
App store icon Play store icon Play store icon
’’بەرپرسانى سەربازی و هەواڵگری هەرێم’’... بازاڕى پاسپۆرتى دۆمینیکا گەرم دەکەن

ناس کورد-

 

پەرلەمانتارێکى پێشووى یەکێتى رایگەیاند، لەماوەى دوو مانگى رابردوودا هەزاران كەس لە بەرپرسی سەربازی و هەواڵگری و بازرگان و بەرپرس  پاسپۆرتی دۆمینیکایان كڕیوە و بڕوایان بەدۆخى ئێستا نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زانا عەبدوڕەحمان لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک ئەمڕۆ یەکشەمەمە نوسیویەتى "هیچ كاتێك وەك ئێستا بازاری پاسپۆرتی دۆمینكا گەرم نەبووە، تەنها لە ماوەی ئەم دوومانگە هەزاران كەس لە بەرپرسی سەربازی و هەواڵگری و بازرگان و بەرپرس،  پاسپۆرتی دۆمێنكایان كڕیوە".

 

ئەو پەرلەمانتارەى پێشوى یەکێتى، هۆکارى ئەو دۆخە دەگێڕێتەوە بۆ کێشە ناوخۆییەکانى یەکێتى کە ئەو بە  "پلانگێری هەشتی تەموز" ناویبردووە و دەڵێت "ئەو بەرپرسانە  متمانەیان بە دۆخەكە نیە چونكە دڵنیان دۆخەكە ئاوا بەردەوام نابێت".

 

لەهەرێمى کوردستان ماوەەى چەند ساڵێکە چەند سەنتەرێک کارى کڕینى پاسپۆرتى دۆمینیکا دەکەن بۆ هاوڵاتییان کە بەوتەى ئەوان بەو پاسپۆرتە دەتوانرێت گەشت بۆ ١٣٠ وڵات بکرێت بەبێ وەرگرتنى ڤیزا.