گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

هەرێم؛ لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێکی دیکە هاووڵاتیان ئاگاداردەکرێنەوە

2021.08.22 - 16:55
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم؛ لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێکی دیکە هاووڵاتیان ئاگاداردەکرێنەوە

ناس کورد-

وتەبێژی تەندروستیی دهۆک لەبارەی بڵاوبوونەوەی پەتایەکی نوێ لە سنورەکە ڕوونکردنەوە دەدات و هاووڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە لەوەی، ئەو ڤایرۆسە لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤ ناگوازرێتەوە و مەترسیدارنییە، دەشڵێت، ئەو بابەتە کۆنە و سەرجەم ئەو توشبووانە چارەسەر کراون و پێویست ناکات هاووڵاتیان بترسن.  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ یەکشەممە 22ی ئابی 2021، لە بەشێک لە میدیاکان بەناوی بەرپرسێکی تەندروستیی دهۆکەوە ئەوە بڵاوکرایەوە کە لە سنورەکە شەش توشبووی پەتای (برینی پیس) تۆمارکراوە.

 

لەوبارەیەوە ئەمزە ڕەزیکی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستیی دهۆک بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "پێش هەموو شتێک ئەو بابەتە کۆنە و میدیاکان گەرمیان کردووەتەوە، دوو هەفتە لەمەوبەر 12 گومانلێکراوی ئەو نەخۆشییە هەبوون و دواتر توشبوونی شەش کەسیان پشتڕاستکرایەوە."

 

وتیشی، " لەئێستادا سەرجەم ئەو توشبووانە چارەسەرکراون و نێردراونەتە ماڵەوە و هیچ توشبوویەکی دیکە نییە."

 

لەبارەی مەترسیداریی ڤایرۆسەکەوە، ڕەزیکی ئاماژەی بەوەکرد، "ڤایرۆسەکە ساڵانە لەنێو کەسانی ئاژەڵداردا تۆماردەکرێت و لە کەسێکەوە ناگوازراتێتەوە بۆ کەسێکیتر، بەڵکو لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە."

 

باسی لەوەشکرد، "ڤایرۆسەکە زۆر مەترسیدار نییە و پێویست ناکات میدیاکان گەورەی بکەن."