گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

قائیمقامییەتی سلێمانی نرخی نانی یەکلایی کردەوە

2021.08.22 - 16:23
App store icon Play store icon Play store icon
قائیمقامییەتی سلێمانی نرخی نانی یەکلایی کردەوە

 ناس کورد-

لەدوای گرانبوونی نرخی ئارد و ناڕەزایی نانەواخانەکان، قائیمقامییەتی سلێمانی ڕایگەیاند، دەبێت هاوشێوەی ڕابردوو هەشت نان بدرێت بە هەزار دینار و کێشی گونکیش کەم نەکرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا سۆران غەفوور،  سەرۆکى لیژنەکانى قائیمقامیەتى سلێمانى (یەکشەممە 22ی ئابی 2021) ڕایگەیاند، "تائێستا بڕیارنەدراوە لەبارەى گرانکردنى نرخى نان، بۆیە 8 نان بە هەزار دینارە و نابێت نان گران بکرێت."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئێستا سەرقاڵى چارەسەرکردنى کێشەى نانەواخانەکانین، بۆیە چاودێرى بازاڕ دەکەین هەر نانەواخانەیەک کێشى گونگ کەمبکاتەوە یان 6 نان بدات بەهەزار لێپێچینەوەى لەگەڵ دەکەین."