گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پەرلەمانتارێک: کڕین و فرۆشتن بە کارتی دەنگدانەوە دەکرێت

2021.08.22 - 15:14
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێک: کڕین و فرۆشتن بە کارتی دەنگدانەوە دەکرێت

 ناس کورد-

پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت، کڕین و فرۆشتن بە کارتی دەنگدانەوە دەکرێت و دەشڵێت، ئەگەر ھەڵبژاردن دوابخرێت، دەتوانرێت رێگە لەو پێشێلکاریانە بگیرێت و ئامادەکاریی زیاتر بکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دیار تەیب، پەرلەمانتاری فڕاکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق (22ی ئابی 2021) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاند، "تا ئێستا حکومەت و کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان یددین لەوەی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق لە کاتی خۆیدا بەڕێوە بچێت و ھەموو ئامادەکارییەکانیش کراون."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ھەر لە ئێستاوە پێشێلکاری دەستی پێکردووە و کڕین و فرۆشتن بە کارتی دەنگدەرانەوە دەکرێت، ھەندێ لایەنیش ھەڕەشە لە دەنگدەران دەکەن ئەگەر دەنگیان پێ نەدرێت ئەوە کاردانەوەیان دەبێت."

 

پەرلەمانتارەکەی پارتی دەڵێت، " چەندین کەس لەنێو حکومەت و پەرلەمانی عێراق پێگەی خۆیان بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن بەکار دەھێنن، ئەوەش ناڕەزایی لایەنەکانی لێکەوتووەتەوە، لەبەر ئەوەش ئەگەر ھەڵبژاردن دوابخرێت، دەتوانرێت رێگە لەو پێشێلکاریانە بگیرێت و ئامادەکاریی زیاتر بکرێت، ھەتا یاسای ھەڵبژاردن ھەموار بکرێتەوە."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئەگەر ھەڵبژاردن دوابخرێت، ھیچ کاریگەرییەکی نابێت، بەڵام ئەوکات پێویستی بە بڕیاری پەرلەمان ھەیە، چونکە پەرلەمان پێشتر بڕیاری داوە سێ رۆژ بەر لە ھەڵبژاردن خۆی ھەڵدەوەشێنێتەوە."