گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

قائیمقامیەتی هەولێر سکاڵا لەسەر کەسێک تۆمار دەکات کە قسەی لەسەر کەمئاوی کردووە

2021.08.22 - 14:26
App store icon Play store icon Play store icon
قائیمقامیەتی هەولێر سکاڵا لەسەر کەسێک تۆمار دەکات کە قسەی لەسەر کەمئاوی کردووە

ناس کورد-

قائیمقامییەتی قەزای ناوەندی هەولێر لەبارەی قسەی هاووڵاتییەک لەسەر کەمئاوی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، کۆڵان بە کۆڵان گەڕاون و ئاویان بۆ ماڵان دابین کردووە، بەڵام ئەو کەسە تەشهیری کردووە و سکاڵای لەسەر تۆمار دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕوونیکردنەوەیەکدا قائیمقامییەتی هەولێر (یەکشەممە 22ی تەموزی 2021) ڕایگەیاند، " بە پێویستمان زانی ڕوونکردنەوەیەک بدەین لەسەر چاوپێکەوتنی ھاوولاتیەک لەگەڵ یەکێک لە کەنالەکانی راگەیاندن سەبارە ت بەکڕینی ئاو بۆ ماڵەکەی."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ھەر وەکوو لەلای ھەمووان روون و ئاشکرایە لەسەر راسپاردە وفەرمانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ئاوی خواردنەوە بۆ سەرجەم ماڵ و ئەو گەڕەکانە دابین کرا، بەسەرپەرشتی راستەوخۆی بەڕێز پارێزگاری ھەولێر، لەڕێگەی سەرجەم تانکەرەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێر  و گروپی کار و کۆمپانیاکان و کەسایەتییەکان و بەتایبەتی دەزگای خێرخوازی بارزانی، ھەر بۆ ئەم مەبەستە بۆ زیاتر خزمەتکردنی ھاوولاتیانی شاری ھەولێر پارێزگاری ھەولێر  و سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان کۆلان بە کۆلان و ماڵ بە ماڵی ئەو گەڕەکانەی ئاوی خواردنەوەیان پێویست بوو بۆیان دابینکرا."

 

ئەوەش هاتووە، "لەلایەکی تریشەوە لەسەر راسپاردەی پارێزگاری ھەولێر، ئاگاداری سەرجەم ھاوولاتیانی شاری ھەولێر کرایەوە، ھەر ماڵێک پێویستی بەتانکەری ئاو بوو لەڕێگای ژمارە تەلەفۆنەکانی سەرجەم شارەوانییەکان دەتوانن راستەوخۆ پەیوەندی بکەن و داوای تانکەری ئاوی خواردنەوە بکەن بەبەردەوامی . "

 

قائیمقامییەتی هەولێر دەشڵێت، "لەبەشێکی تری چاوپێکەوتنەکە ئەم ھاوولاتیە باس لەدانانی عارەبانە و کار و کەسابەتی دەکات لەناو بازاری شاری ھەولێر، بە ووتەی خۆی گوایە لەلایەن قایمقامیەتەوە رێگری لێکراوە، دانان و لادانی عارەبانە و زێدەڕۆیی کاری تیمەکانی شارەوانی و پۆلیسی شارەوانیە نەوەک قایمقامیەت، بۆمەبەستی بەرنامی (رێکخستی شار) ووتەکانی ئەو ھاولاتیە بەڕێزە ھیچ بنەمایەکی نیە، رۆژێک لەڕۆژان سەردانی قائیمقامی ھەولێری نەکردووە، یاخوود داوای لەقایمقام کردبێت و بەم شێوەیەی خۆی باسی دەکات وەڵامی درابێتەوە، لەبەر ئەوەی دەرگای قایمقامیەتی ھەولێر بۆ ھەموو کەسێک بەبێ چیاوازی کراوەیە ڕۆژانە بەدەیان ھاولاتی روومان تێدەکەن  لەچوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەکان کاروبارەکانیان بۆ رایی دەکرێت."

 

جەختیشی کردووەتەوە، "دەبوایە بەر لەپەخشکردنی ئەم چاوپێکەوتنە ئەم کەناڵە لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار گفتوگۆی پێویستی بکردبایە وەک ئەرکێکی ئەخلاقی رۆژنامەوانی نەوەک ھەواڵی بێ بنەماو دوور لەڕاستی و چەواشەکاری بۆ ناشیرینکردنی حکومەت دام و دەزگاکانی حکومەت بڵاوبکاتەوە، بۆیە لێرەوە لەبەرامبەر ئەو تاشیرکردن و ئەو قسە بێ بنەمایانە ناچارین رێکاری یاسایی بگرینەبەر."