گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە زاخۆ دوو گەشتیاری عەرەب بەهۆی تۆپبارانی تورکیاوە کوژران

2021.08.22 - 11:53
App store icon Play store icon Play store icon
لە زاخۆ دوو گەشتیاری عەرەب بەهۆی تۆپبارانی تورکیاوە کوژران

ناس کورد-

بەهۆی تۆپبارانی سوپای تورکیا، دوو گەشتیاری خەڵکی شاری موسڵ لە گوندێکی ناحیەی باتوفا لە زاخۆی کوژران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەرهاد مەحمود، بەڕێوەبەری ناحییەکە بە میدیای پارتی ڕایگەیاند (22ی ئابی 2021) کە ئەو گەشتیار لە گوندی باندۆر لە ناحیەی باتوفا لە قەزای زاخۆ بەهۆی تۆپبارانی سوپای تورکیا کوژران.

 

 

وتیشی، لە ئێستادا هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش سەرقاڵی هێنانەوەى تەرمەکانیانن بۆئەوەى ڕادەستی کەسوکارەکانیان بکەنەوە.

 

ئاشکراشیکرد، لە ڕۆژی هەینییەوە ئەو دوو گەشتیارە دیار نەماون، ئەمڕۆ موختاری گوندەکە ئۆتۆمبێلەکەى دۆزیوەتەوە کە بەر تۆپێکی سوپای تورکیا کەوتوون.