گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی بخوێنەوە

زانکۆی هارڤارد پەیوەندیی نێوان خواردنی گوێز و تەمەندرێژی دۆزییەوە

2021.08.22 - 11:48
App store icon Play store icon Play store icon
زانکۆی هارڤارد پەیوەندیی نێوان خواردنی گوێز و تەمەندرێژی دۆزییەوە

ناس کورد-

توێژینەوەیەکی نوێ لە زانکۆی هارڤارد ئاشکرای کرد، پەیوەندیی پتەو هەیە لە نێوان زۆر خواردنی گوێز و تەمەندرێژی و هەروەها کەمکردنەوەی مەترسی مردن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

توێژینەوەکە دەریخستووە کە "خواردنی پێنج دانە گوێز لە هەفتەیەکدا لەوانەیە یارمەتیدەر بێت بۆ درێژکردنی تەمەن بەتایبەتی بۆ کەسانی بەتەمەن".

 

هەروەها دەریخستووە کە خواردنی گوێز هاوکار بووە بۆ کەمکردنەوەى مەترسی مردن بە ڕێژەی 14%.
هەروەها نوسەرانی توێژینەوەکە ئاشکرایان کردووە کە خواردنی گوێز 25% مەترسی مردن بەهۆی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێن کەم دەکاتەوە، هەروەها تێکڕای تەمەن بۆ ماوەی 1.3 ساڵ زیاتر دەکات بەراورد بەو کەسانە کە هەرگیز گوێزیان نەخواردووە.

 

یانپینگ لی، گەورە توێژەر لە زانکۆی هارڤارد وتی، "ئەوە ئامۆژگارییەکی کرداریی سوودبەخشە بۆ ئەو کەسانە کە بەدوای تەندروستییەکی باشتردا دەگەڕێن".