گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوەڕۆکەکەى بخوێنەوە

کازمی گەیشتە کوەیت و دڵنیایی دا لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن

2021.08.22 - 09:31
App store icon Play store icon Play store icon
کازمی گەیشتە کوەیت و دڵنیایی دا لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن

ناس کورد-

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق هاوڕێ لەگەڵ شاندێکی باڵا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە کوەیت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی کازمی لە بەیاننامەیەکدا کە ناس کورد پێی گەیشتووە دەڵێت، "بەرەبەیانی ئەمڕۆ سەرۆک وەزیران مستەفا کازمی لەگەڵ شاندێکی باڵا بەغدای بەرەو کوەیت جێهێشتووە".

 

کازمی پێش ڕۆیشتنی وتی، "سەردانەکە بەشێکە لە هەوڵەکانی حکومەت بۆ پتەوکردنی هەماهەنگی و پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەر، لەوانە دەوڵەتی برامان کوەیت".

 

کازمی وتیشی، "سەردانەکە چەندین دۆسیەی ئابووری، سیاسی، وزە، وەبەرهێنان و دۆسیەکانی تر تاوتوێ دەکات و لە بەرژەوەندی ئەو دوو وڵاتە برایە بەهێزیان دەکات".

 

کازمی باسی لەوەشکرد، "عێراق لە وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختەدایە و حکومەتیش پابەندە و سوورە لەسەر ئەنجامدانی لە 10ی تشرینی یەکەمی 2021دا، هەموو ڕێوشوێنێکی پێویستی بۆ هەڵبژاردنی دادپەروەرانە ئامادەکردووە و کەشێکی گونجاوی سازکردووە بۆئەوەى یەکێک بێت لە باشترین نمونەکانی دیموکراسی لە وڵات."