گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هەسەدە هەڕەشە لە تورکیا دەکات

2021.08.21 - 23:46
App store icon Play store icon Play store icon
هەسەدە هەڕەشە لە تورکیا دەکات

ناس کورد- 

وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات - هەسەدە لەبارەی هێرشەکانی تورکیاوە بۆسەر ڕۆژئاوا ڕایگەیاند، ئەو هێرشانە قبوڵ ناکەن و بەرهەڵستی دەکەن، دەشڵێت هەموو ناوچە داگیرکراوەکان لە عەفرینەوە تا سەرێکانی و گرێ سپی ئازاد دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئارام هەنا، وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات - هەسەدە ڕایگەیاند، " لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی هێرشی داگیرکاری و چەتەکانی لە دژی هەرێمەکانمان، ئیرادە و پێداگریمان لەسەر بەرخۆدان لە سایەی شەهیدانەوە بەهێزتر دەبێت"." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئامانجی ئەو تاوان و هێرشانە ئەوەیە کە ئیرادەی گەلەکەمان هەڵبوەشێتەوە، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری هەڵبوەشێتەوە و هەوڵەکانی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات (مەسەدە) بوەستێنێت." 

 

جەختیشی کردووەتەوە، "هەسەدە لە ڕوی سەربازییەوە ئەو هێرشانە قبوڵ ناکات و بەرهەڵستی دەکات بۆ ئەوەی خواستەکانی خەڵکی ژیانێکی ئازاد و شکۆمەندانە جێبەجێ بکات."

 

وتەبێژی هەسەدە داوای لە ڕای گشتیش کردووە کە باوەڕ بە پڕوپاگەندەی  نەکەن کە لەلایەن لایەنەکانی دژبەرەوە بڵاودەکرێتەوە و دەڵێت، "ئامانجی ئەو دەنگۆیانە ئاژاوەیە،" 

 

وتەبێژی هەسەدە ئاماژەی بەوەشکردووە، "سەرەخۆشی لە گەل و فەرمانداری گشتیی یەپەگە و یەپەژە دەکەین، هەروەها لەسەر ڕێبازی شەهیدان بەردەوام دەبین و هەموو ناوچە داگیرکراوەکان لە عەفرینەوە تا سەرێکانی و گرێ سپی ئازاد دەکەین." 

 

تورکیا دەستی بە بۆردومانی ڕۆژئاوای کوردستان و هەسەدە کردووەتەوە و لەو چوارچێوەیەدا ڕۆژی هەینی 20ی ئابی 2021، لە بۆردومانێکدا بۆسەر کۆبوونەوەیەکی فەرماندەکانی هەسەدە نۆ ئەندامیان کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.