گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هەرێم؛ ئاگادارییەک بۆ ئەو خوێندکارانەی دەکەونە خولی دووەم

2021.08.21 - 23:19
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم؛ ئاگادارییەک بۆ ئەو خوێندکارانەی دەکەونە خولی دووەم

ناس کورد-

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕانیە ڕایگەیاند، ئەو خوێندکارانەی لە خولی دووەمی تاقیکردنەوەکان توشی کۆرۆنا دەبن بە چوار مەرج ڕێگەی دووبارە تاقیکردنەوەیان پێدەدرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکەی پەروەردەی ڕانیە کە (شەممە 21ی ئابی 2021) بڵاوکراوەتەوە، ئەمە مەرجەکانن: 

 

۱- مەرجە ئەنجامی پشکنینەکەی پۆزەتیڤ .

 

۲- دەبێت پشکنینی نەخۆشیەکە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی حکومی بێت، نەک ئەهلی و عیادە .

 

۳- ئەنجامی پشکنینەکە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین پشتڕاستکرابێتەوە و ئاڕاستەی پەروەردەی ڕانیە کرابێت.

 

٤- ڕێکەوتی نەخۆشیەکە هەمان ڕێکەوتی تاقیکردنەوەکەی بێت.