گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەردۆغان چی بە کازمی وت؟

کازمی و ئەردۆغان پەوەندییەکی تەلەفۆنییان لەبارەی پەیوەندییە سەربازییەکان ئەنجامدا

2021.08.21 - 22:11
App store icon Play store icon Play store icon
کازمی و ئەردۆغان پەوەندییەکی تەلەفۆنییان لەبارەی پەیوەندییە سەربازییەکان ئەنجامدا

ناس کورد- 

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ئەنجامدا و تیایدا ئەردۆغان لەبارەی دوایین بۆردومانی تورکیا لە شنگال ڕوونکردنەوەی داوە بە کازمی و وتویەتی، بنکەی تەندروستییان بۆردومان نەکردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی تورکیا (شەممە 21ی ئابی 2021) "لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، ئەردۆغان خۆشحاڵی خۆی نیشانداوە لەبارەی پێشھاتە ئەرێنییەکان لە بوارەکانی پەیوەندیی دووقۆڵی، بازرگانی، سەربازیی و ھەواڵگریی. ھاوکات پرسی بەھێزکردنی ھەماھەنگی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری بە گرنگ زانیوە." 

 

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ئەردۆغان سەرنجی بۆ ئەوە راکێشاوە کە پەکەکە لە پاڵ ئەوەی لە قەندیل بوونی ھەیە، لە ناوچەکانی وەک مەخموور و شنگال کە لەژێر کۆنترۆڵی حکوومەتی فیدڕاڵییدا، بوونیان ھەیە و باسی لەوەکردووە، "ئەو هەواڵانەی باس لە بۆردومانکردنی بنکەی تەندروستیی دەکەن لە شنگال ڕاست نین."

 

وەک لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، ئەردۆغان بە کازمیی وتووە، " ئەو شوێنەی بە ئامانج گیراوە نەخۆشخانە یان ناوەندی تەندروستیی نەبووە،بەڵکو ئەو شوێنانە کراونەتە ئامانج کە شوێنی حەوانەوەی ئەندامانی پەکەکە بوون."