گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

مەولود باوە موراد: چوار ساڵە لە ماڵەوەم كەس نەیپرسیوە لێمان

2021.08.21 - 19:51
App store icon Play store icon Play store icon
مەولود باوە موراد: چوار ساڵە لە ماڵەوەم كەس نەیپرسیوە لێمان

ناس کورد- 

مەولود باوە موراد، سەركردەی پێشوو لە یەكگرتووی ئیسلامی و وەزیر لە كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێم گلەیی لە ڕەخنەلێگرتنی دەكات لەلایەن حیزبەكەی و دەڵێت "نزیك بە چوار ساڵە لەماڵەوەم جارێك لێپرسین و خەبەر زانینێك نەبوو".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەولود باوە موراد لە ڕوونكردنەوەیەكدا كە وێنەی لای  "ناس كورد" هەیە (21ی ئابی 2021) دەڵێت" ئەوە نزیک بەچوار ساڵە من لەماڵەوەم جارێک لێپرسین و خەبەر زانینێک نەبوو لێمان بکرێت چی دەکەین! چۆنی دەگوزەرێنین!". 

 

هەروەها دەڵێت "... بیرکردنەوەی من وەک خەڵک نیە بەھیوای ڕازیکردنی ھەموولایەک قسە و بیری خۆم ئاڕاستە بکەم یان وەک ھەندێک وایان حسێبکردبێ پەیامی بەرائەت لە ئیخوان بۆ لایەن و کەسێک دەنووسم و دەمەوێت ڕازی بکەم!!". 

 

دەقی ڕوونكردنەوەكە:

 

 

فەرمانەکەتان گەیشت، گوێ لەم تێبینیانەش بگرن

مولود باوەمراد

۲۱/۸/۲٠۲۱

لەپۆستێکی پێشو ترمان کە ئامانج و مەبەست و لی تێگشتن و لێکدانەوەی خراپی بۆکرا،  لەسەرداوای چەند برایەک پۆستەکەمان لاداو داوای لێبوردنمانکرد

بەڵام بەپێویستمان زانی ئەم چەند خاڵە بۆ برایان بخەمە ڕو بیریان بهینمەوەکەفەرمانەکەتان گەیشت، گوێ لەم تێبینیانەش بگرن:

١- بەندە لە ساڵی ٢٠٠٧ باسی ئەم بابەتەم خستوەتەڕوو، نەباسی نەھزەی تونسی لەئارادابووە و نە ئەو بڕیارەشی دابوو، ئەوان لەئاخر کۆنگرەی ٢٠١٩ بەفەرمی ئەوبڕیارەیان وەرگرتووە.

٢- وەعدی بەندە بەوەی کەباسی ئەم بابەتە نەکەم لە کۆبوونەوەی سەرکردایەتی ٢٠٠٩ بوو، چونکە زۆر کەس کردبوویانە شەماعەی شکستی کاریان لەناو ڕێکخستنەکانی حزبدا!!

٣- دواتر لەپێش کۆنگرەی ھەشتەم بوویە بابەتی ھەموو حزب و طارق سوەیدانتان ھێنا تا بەڵکو قەناعەت بە ئەمیندار بکات و جەنابیشت یەکێک بووی لە ھەوادارە دڵگەرم و پەرۆشەکانی تا ئەوڕادەی ئامادەبووی حزبێک دروستکەن و ببیتە سەرۆکی !!

ئەوە بەندەبووم بەنووسینەکانم ڕامگەیان ئەم پرۆسەیە بەبێ کۆدەنگی قیادە و ئەمیندار ناکرێت و یەکگرتوو بەرگەی ئەو دابەشبوونە ناگرێت!!

وەلەو سەروبەندەدا بەندە کتێبێکی قەبارە گەورەم لەوبارەوە نووسی و بڵاومکردەوە!!من دڵنیام لەوەی تۆ بەنیازی پاک قسە دەکەیت و مەبەستت شێواندنی ڕاستیەکان نیە!! بەڵام قوڕبەسەر ئەو حزبەی زاکیرەی سەرکردەکانی بەم شێوەبێت.

٤-کێشە ئابوری و دەستوری و قیادی و ململانێ سیاسیەکانی حزبی نەھزە چ پەیوەندی بە پرسی دەعوە و بانگەوازەوە ھەیە! ئایا مەبەستت ئەوەیە نەھزە بۆیە وایکردوە تا لەناو بزاوتی سیاسی کۆمەڵگە و حوکمڕانی تونسدا مەقبوڵ بێت و جێگەی خۆی بکاتەوە!! حاشا لەوان ئەوە مەرایی و خۆگونجاندێکی تقیە ئاسایە لەسەر حسابی دین بۆ سیاسەتکردن! ھەرگیز بەوجۆرە نیە!

٥- ھەرگیز و تەنھا بۆ جارێکیش بەخەیاڵ و بیرمدا گوزەری نەکردوە ئەم بابەتە بۆ پێویستی دیموکراتیەت و مافی مرۆڤ و نوێگەری و.... ھتد یان بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ دۆخەکەبێت، یان لەبەر ڕازیکردنی عەلمانیەت بێت، بەڵکو ئەوساش و ئێستەش ڕاموایە حزب و کۆمەڵەی ئیسلامی داوای خەلافەتی ئیسلامی یان دەوڵەتی حاکمیەتی دینی یان دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی بکات یان ھەرچی خۆیان ئیختیاری دەکەن، ھەردەبێت و زەرورە کار و ئەرکی ئەم دوو بوارە جیابن ئەگینا ھەردوکیان زایە دەبن!! ئەم بیرۆکەیە بەرھەمی ئیستقرائی مێژووی ئوممەی ئیسلامیە،  کەخەلیفە و وزەرای تفویض و حاجب و کتاب و جند کاری دەوڵەت و سیاسەتیان لەئەستۆ گرتووە و زانایانی علمەکانی تفسیر و فقە و تەربیە و تەزکیەش خەریکی بانگەواز و گەیاندنی دین بوون؟؟

٦- وەک دەزانیت حزب لەسەر ٣ پێگە- مرتکز- کارەکانی ڕێکدەخات« بەرنامە» و « مکانیزم» و «ئامانج» پرسی دەعوە و سیاسەت پەیوەستە بەھەرسێکیانەوە! ئەم بەباتە چ پەیوەندی بەسەرکەوتنی حماس و گەڕانەوەی تالیبانەوە ھەیە!! ئەم ڕوداوە تێپەڕانەی کە بەدڵنیایی ھوکاری دیار و نادیاری خۆی ھەیە و وەختی تەحلیل و تەفسیری نیە و ھێز و کەسیتر دروستی دەکەن بەجیا لەپێخۆشبوون و دوعای خەیر بۆ سەرکەتنیان، بۆ دەبێت ستراتیژیەت و مەنھەجی کاری حزبێک یان کۆمەڵێکی سیاسی بخاتە بەر لەرزین و داڕمان!! یان ئەسڵەن ھەر ستراتیژ بوونی نیە!!

٧- ئەوە نزیک بەچوار ساڵە من لەماڵەوەم جارێک لێپرسین و خەبەر زانینێک نەبوو لێمان بکرێت چی دەکەین! چۆنی دەگوزەرێنین! جگە بەمشێوەیە نەبێت!!

تۆ دەزانیت بیرکردنەوەی من وەک خەڵک نیە بەھیوای ڕازیکردنی ھەموولایەک قسە و بیری خۆم ئاڕاستە بکەم یان وەک ھەندێک وایان حسێبکردبێ پەیامی بەرائەت لە ئیخوان بۆ لایەن و کەسێک دەنووسم و دەمەوێت ڕازی بکەم!! ئەوەی بەقینی ویژدانی دینیم لەسەری کۆک نەبێت و نەزانم لەڕوی دینی و ئیمانیەوە پێی ئاسودەم ھەرگیز نایکەم، ئیتر سیاسەتیش بابی خۆی ھەیە!

لەگەڵ ڕێزدا.