گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ئەگەر ئەمەریکا بکشێتەوە’’

لێدوانێک لەحەشدی شەعبییەوە لەبارەی قەوارەی هەرێم

2021.08.21 - 19:44
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانێک لەحەشدی شەعبییەوە لەبارەی قەوارەی هەرێم

ناس کورد- 

 

وتەبێژی میحوەری باکوری عێراقی حەشدی شەعبی، ڕەتیدەکاتەوە لە حاڵەتی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکادا لە عێراق، هەمان سیناریۆی ئەفغانستان دووبارە بێتەوە، دەشڵێت، هیچ مەترسیەک لەسەر قەوارەی هەرێمی کوردستان نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلی حسێنی، وتەبێژی میحوەری باکوری عێراقی حەشدی شەعبی (شەممە 21ی ئابی 2021) بە "دەنگی ئەمەریکا"ی ڕاگەیاند، "ڕاست نییە دەوترێت داعش بەهێز بووەتەوە، داعش چەکداری کەم بووەتەوە، لە دۆخێکی خراپدان و بەزۆر پارە لەگوندنیشینەکان وەردەگرن، بەناوی زەکاتەوە."

 

ڕەتیکردووەتەوە لەئەگەری کشانەوەی ئەمەریکا لە عێراق سنیاریۆی ئەفغانستان دووبارە ببێتەوە و ڕایگەیاندووە، "حکومەتی عێراق لە کورد و شیعە و سونە پێکهاتووە، کێشە ڕوونادات، هێزەکانی عێراق لەهەموو پێکهاتەکانی تێدایە."

 

هاوکات لەبارەی ئەگەری کۆنترۆڵکردنی عێراق لەلایەن ئێران و تورکیاوە، لە غیابی هێزەکانی ئەمەریکادا، عەلی حسێنی باسی لەوەکردووە، "بیانووی تورکیا بۆ دەستوەردان لە عێراق پەکەکەیە، بیانووی ئێرانیش ئەمەریکایە، بڕیارە لەو کۆنفرانسەدا کە لەبەغدا ئەنجام دەدرێت، هەموو وڵاتان داوەت بکرێن، پەیامی دەستوەرنەدان لە کاروباری عێراق بەگوێی هەموواندا دەدرێت."

 

هاوکات، وتەبێژەکەی میحوەری باکوری حەشدی شەعبی ڕەتیکردووەتەوە مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێمی کوردستان بێت و دەڵێت، "مەترسیەکی واقیعی نییە، ئەم قسانە بۆ دەکرێت تا پەرچەکردار لای هەرێم دروست ببێت، یاخود هەرێم داوای مانەوەی ئەمەریکا بکات و بە نزیکی ئەمەریکا تۆمەتبار بکرێت، عێراق یەک وڵاتە و کورد مافی لەبەغدایە، کێشەی ناوخۆیی هەن، بەڵام کێشەکان بەراورد بەساڵانی ڕابردوو چارەسەر کراون، لەم هەڵبژاردنەدا عێراقیەکان وەڵامی یەکلایی کەرەوەیان دەبێت."

 

وتەبێژی میحوەری باکوری حەشدی شەعبی، پێشبینیشی کردووە هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق بکشێنەوە، چونکە فشارێکی زۆر لەسەر حكومەتی عێراق هەیە بۆ ئەو مەبەستە.