گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

هەرێم؛ وادەی یەكەم شەپۆلی بارانبارینی ئەمساڵ ئاشکرا کرا

2021.08.21 - 19:03
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم؛ وادەی یەكەم شەپۆلی بارانبارینی ئەمساڵ ئاشکرا کرا

ناس کورد- 

بەگوێرەی سەرچاوە کەشناسییەکان، یەکەم شەپۆلی بارانبارینی ئەمساڵ دەرکەوت کە لە ڕۆژانی 5 و 6ی مانگی داهاتوودا دەبارێت و کۆتایی بە گەرمای هاوینی ئەمساڵ دەهێنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی (شەممە 21ی ئابی 2021) ڕایگەیاند، "بە پێی پێشبینی مۆدێلە ئەمریکیەکان و دوای پێداچوونەوەمان بۆ زانیارییەکان دەرکەوتووە لەسەرەتای مانگی داهاتوودا بەتایبەت لە رۆژانی ٥ و ٦ی مانگەکەدا چاوەروان دەکرێت بارستە ھەوایەکی سارد داببەزێتە سەر حەوزی دەریای ناوەراست و نزمەپاڵەپەستۆیەکی باران پێکبھێنێت بە ئاراستەی ناوچەکانمانەوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "دەتوانین بڵێین ئەوە یەکەم شەپۆلی بارانبارین دەبێت لە ئەمساڵدا و بەیەکجاری کۆتایی بەگەرما دەھێنێت لەناوچەکەدا." 

 

ئەوە کەشناسە ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لەئێستاوە نزمەپاڵەپەستۆی بارانبارین دەرکەوتووە ھاوشێوەی ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٥ ڕوویدا بەھەمان شێوە شەپۆلێکی بارانبارین رووی کردە ناوچەکە لەمەودای رۆژانی ٥ بۆ ٧ی مانگی ٩ی ئەو ساڵەدا بارانێکی زۆر باش ھەندێ ناوچەی گرتەوە و و پلەکانی گەرما بەرادەیەکی بەرچاو نزمبوونەوە، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە بڵێین وەک ساڵی ٢٠١٥ بارانبارین زۆر دەبێت یان ھاوشێوەی ئەو ساڵە دەبێت." 

 

بەوتەی ئاراس جەبار، "بە گشتی ئەو شەپۆلە گەرمایەی لە دوو رۆژی داهاتوودا ناوچەکە دەگرێتەوە کۆتا شەپۆلی گەرمادەبێت و تا کۆتایی مانگ بەردەوامی دەبێت بە ھاتنی ئەم شەپۆلە بارانبارینە کۆتاییش بە گەرمای ھاوینی ئەمساڵ دێت ."