گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عەبدوڵای کوێخا موبارەک باسی دەنگۆی دروستکردنی حزب لەناو گۆڕاندا دەکات

2019.06.26 - 14:55
App store icon Play store icon Play store icon
عەبدوڵای کوێخا موبارەک باسی دەنگۆی دروستکردنی حزب لەناو گۆڕاندا دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-
عەبدوڵای کوێخا موبارەک لە وتارێکیدا دەڵێت، "دەنگۆی دروستکردنی حزب لەلایەن ناڕازیەکانی گۆڕانەوە لە لای ئەو گروپەوە دروستکراوە کە ئێستا بەھۆی درۆ و چەواشەکاری ئەوانەوە گردەکە ناوی نراوە (گردە درۆزنە)." . عەبدوڵای کوێخا موبارەک دەشڵێت، "ئەم دەنگۆ ناڕاستەشیان لەپێناو شاردنەوەی عەیب و عارەکانی خۆیان و بێ بایەخکردنی ئەو ڕەخنە جدیەیە کە ناڕازیەکان ھەیانە لە ئەدای کار و بڕیاردانی ئێستای ئەوان، ئەیانەوێ بەم دەنگۆ ناڕاستە بە جەماوەری گۆڕان بڵێن کە ناڕازیەکان لەپێناو مەرامی خۆیان و دروستکردنی حزب بۆ خۆیان ناڕازین و ڕەخنە ئەگرن." . ڕاشیگەیاند، ڕەنگە باسی دورکەوتنەوە لە گرد و گۆڕانی ئێستا کرابێت، بەڵام باسی دروستکردنی حزب نەکراوە، ھەرکاتیش ئەوە پێویست بێت بە دزیەوە نابێت و گۆڕانیش پێغەمبەری ئاخر زەمان نیە."

.

تەواوی وتارەکەى عەبدوڵای کوێخا موبارەک

.
درۆ و دراو دەنگۆی دروستکردنی حزب لەلایەن ناڕازیەکانی گۆڕانەوە لە لای ئەو گروپەوە دروستکراوە کە ئێستا بەھۆی درۆ و چەواشەکاری ئەوانەوە گردەکە ناوی نراوە (گردە درۆزنە) ئەم دەنگۆ ناڕاستەشیان لەپێناو شاردنەوەی عەیبوعارەکانی خۆیان و بێ بایەخکردنی ئەو ڕەخنە جدیەیە کە ناڕازیەکان ھەیانە لە ئەدای کار و بڕیاردانی ئێستای ئەوان، ئەیانەوێ بەم دەنگۆ ناڕاستە بە جەماوەری گۆڕان بڵێن کە ناڕازیەکان لەپێناو مەرامی خۆیان و دروستکردنی حزب بۆ خۆیان ناڕازین و ڕەخنە ئەگرن. . ڕەنگە باسی دورکەوتنەوە لە گرد و گۆڕانی ئێستا کرابێت، بەڵام باسی دروستکردنی حزب نەکراوە، ھەرکاتیش ئەوە پێویست بێت بە دزیەوە نابێت و گۆڕانیش پێغەمبەری ئاخر زەمان نیە.
کێشە ڕاستەقینەکەی ئێمە دروستکردنی حزب نیە، بەڵکو ئەو تەفسیرە جیاوازەیە بۆ قسەکەی نەوشیروان مستەفا کە وتی پارتی و یەکێتی تەنھا درۆ و دراویان بەدەستەوەیە و ئەوەشیان لەدەست دەردێنین، ئێستا دوو بۆچون و ئاراستەی جیاواز لەسەر ئەو قسەیە دروست بوە، ئێمەومانان پێمان وایە نەوشیروان مستەفا مەبەستی لەو قسەیە ئەوە بوە کە درۆکانیان بۆ خەڵک ئاشکرا بکەین و پارەکانیشیان لێ بسێنینەوە بۆ خەڵک، بەڵام ئەوانەی ئێستای گردەکە پێیانوایە مەبەستی نەوشیروان مستەفا ئەوەبوە کە کۆپی درۆکانی پارتی و یەکێتی بکەن بۆ چەواشەکاری خەڵک و ڕایکردنی سیاسەتە چەوتەکانی خۆیان و پارەکانیشیان لێبسێننەوە بۆ خۆیان بۆ دامەزراندنی کۆمپانیا و کڕینی پشک و بەڕێوەبردنی سایت و میدیای چەواشەکار و کڕین و کۆیلە کردنی خەڵک بەکاری بھێنن. . چەند نمونەیەک وەک بەڵگە -لەلایەک ھەڵسوڕاوی گۆڕان نان بڕاو کرواوە و سزا دراوە، لەلایەکی ترەوە ٢٥ دەفتەر دۆلار و پارەی ژێربەژێر لە ھەمان حزب وەرگیراوە و دەمی میدیای گۆڕانی پێ داخراوە لەئاست ئەو غەدرەی لە شوێنکەوتوانی گۆڕانیان کردوە. -لەلایەک گۆڕانخواز سواڵی بۆ گۆڕان کردوە و پارە و شەکروچای ماڵی خۆی بردوە بۆ مەکۆ و ژور و بانگەشەی ھەڵبژاردن، لەلایەکی تر پشکی کۆمپانیا و سایت و پەیجی فەیک بە پارەیەکی زۆر دروستکراوە. -لەلایەک ئیدعای گەڕاندنەوەی موڵکی گشتی کراوە، لەلایەکی تر موڵکی گشتی لەسەر سەرکردە و کوڕی سەرکردەی گۆڕان تاپۆ کراوە. -لەلایەک ناڕەزایەتی ھەیە لە دژی نزیکبونەوەی گۆڕان لە یەکێتی و پارتی، لەلایەکی تر ناڕازیەکان تۆمەتبار دەکرێن کە بەدەستی یەکێتی و پارتی ئەیانەوێت گۆڕان لەناو بەرن. . -لەلایەک باسی سیستەم و موئەسەسە ئەکرێ لایەکی تر پشتیوانی لە حوکمی سوڵتانی و گەڕانەوە بۆ چاخی بەردین دەکرێت. -جارێک ئەوترێ سەرکردە ناڕازیەکان قەت بەرگریان لە گۆڕان نەکردوە لەکاتی تەنگانەدا، جارێکی تر ئەوترێ سەرکردە ناڕازیەکان توند ڕەون و بەھۆی کێشەی شەخسیەوە گۆڕان توشی کێشە دەکەن. -لەلایەک ئەڵێن شکستی گۆڕان ھی ١٢/٥ پەرلەمانی عێراقە و سەرۆک و لیژنەی بانگەشەی ئەوکات بەرپرسیارن لەو شکستە، چونکە گۆڕان ئەوکات تەنھا ٢٠٠ ھەزار دەنگی بەدەست ھێناوەتەوە، لەلایەکی تر ئەڵێن بایکۆت چیەکانی ٣٠/٩ی پەرلەمانی کوردستان شکستیان بە گۆڕان ھێنا و گۆڕان تەنھا ١٨٧ ھەزار دەنگی بەدەست ھێناوە. . بەراستی ئیتر پێویستە جەماوەری گۆڕان و ئەو کەسایەتی و نوسەر و چاودێرە سیاسیەیانەی کە پشتیوانی گۆڕانیان کرد و گۆڕانیان سەرخست قسەی جدی و یەکلا کەرەوەیان ھەبێت لەسەر بۆچونی ئەم دوو ئاراستەیەی ناو گۆڕان و پشتیوانی لە بۆچون و ئاراستە ڕاستەکە بکەن، چونکە ھەمومان ئەزانین کە کار بەم پینەوپەڕۆ و درۆ و دەلەسە و خۆ خەڵەتاندن و خەڵک خەڵەتاندنە ناچێتە سەر.