گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیانێکی زۆر

ئاگر لە دارستانی ناوچەیەکی گەشتیاریی لە سلێمانی کەوتەوە

2021.08.21 - 18:24
App store icon Play store icon Play store icon
ئاگر لە دارستانی ناوچەیەکی گەشتیاریی لە سلێمانی کەوتەوە

ناس کورد-

بەهۆکارێکی نادیار ئاگر لە بەشێكی دارستانەكانی ناوچە گەشتیارییەكانی قەشقۆڵی كەوتەوە و شارەوانیی دوکانیش دەڵێت، زیانێکی زۆر بە ژینگەی ناوچەکە گەشتووە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا سەرۆکایەتی شارەوانیی دوکان (شەممە 21ی ئابی 2021) ڕایگەیاند، "بە ھۆكارێكی نادیار ئاگر لە بەشێكی دارستانەكانی ناوچە گەشتیاریەكانی قەشقۆڵی كەوتەوە و بەشێكی درەختەكانی مۆنۆمێنتی ئەنفالكراوانی دۆڵی جافایەتیشی گرتووەتەوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەداخەوە زیانێكی زۆری گەیانە بە درەختەكان و ژینگەی ناوچەكە، دواتر لەلایەن بەرگری شارستانی ئاگركوژێنەوە و بەشێك لە ھاووڵاتیانی خەمخۆری ناوچەكە تواندا ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكرێت." 

 

شارەوانیی دوکان دەشڵێت، "ھیوادارین ھێزە ئەمنیەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان لێكۆڵینەوەی وورد ئەنجام بدەن لەسەر چۆنێتی ئاگركەوتنەوەكە." 

May be an image of outdoors and tree

May be an image of fire, tree and outdoors

May be an image of road and tree

May be an image of fire, outdoors and tree