گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئەزانی تائێستا چەند ڤاکسینی کۆرۆنا لە جیهاندا بەکارهاتووە؟

2021.08.21 - 14:33
App store icon Play store icon Play store icon
ئەزانی تائێستا چەند ڤاکسینی کۆرۆنا لە جیهاندا بەکارهاتووە؟

ناس کورد-

به‌پێی داتاكانی ماڵپه‌ڕی ourworldindata.org، تا ئێستا زیاتر له‌ چوار ملیار و 910 ملیۆن دۆز ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌كارهێندراوه.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، چین به‌ به‌كارهێنانی زیاتر له‌ یه‌ك ملیار و 920 ملیۆن دۆز له‌ پلەی یه‌كه‌مدا دێت و به‌ دوای ئه‌ویشدا، هیندستان به‌ به‌كارهێنانی زیاتر له‌ 576 ملیۆن و 117 هه‌زار دۆز له‌ پلەی دووه‌م و ئه‌مریكایش به‌ به‌كارهێنانی زیاتر له‌ 360 ملیۆن و 630 هه‌زار له‌ پلەی سێیه‌مدا دێت؛ هه‌روه‌ها به‌ڕازیل به‌ به‌كارهێنانی زیاتر له‌ 173 ملیۆن و 650 هه‌زار و ژاپۆنیش به‌ به‌كارهێنانی زیاتر له‌ 115 ملیۆن و 740 هه‌زار دۆز له‌ پلەی چواره‌م و پێنجه‌مدا دێن.

 

به‌پێی ئه‌و داتایانه‌ی کە ماڵپه‌ڕی worldometers كۆی كردوونه‌ته‌وه‌، تا ئێستا زیاتر له‌ 211 ملیۆن و 647 هه‌زار حاڵه‌تی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆماركراون و زیاتر له‌ چوار ملیۆن و 429 هه‌زار تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. ​​​​​​​​​​​​​​