گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’لە هەموو كەس مەبەستمانن’’

پەیامێكی تایبەت لە تاڵیبانەوە بۆ توركیا

2021.08.21 - 10:24
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێكی تایبەت لە تاڵیبانەوە بۆ توركیا

ناس کورد-

سوهەیل شاهینی وتەبێژی تاڵیبان توركیای بە هاوبەشی سەرەكی ئەفغانستان دایەقەڵەم لە پرۆسەكانی ئاوەدانكردنەوە و چاودێری تەندروستی و خوێندن و ڕایگەیاند، "پێویستمان پێیانە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شاهین لە دیمانەیەكی تەلەفزیۆنی CGTNى چینیدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (21ی ئابی 2021) دەڵێت، "توركیا و چین بە هاوبەشتی خۆمان دەزانین لە پرۆسەكانی ئاوەدانكردنەوەی ئەفغانستان".

 

هەروەها دەڵێت، بەتایبەت پێویستمان بە دۆستایەتی و پەیوەندی لەگەڵ توركیا هەیە زیاتر لە هەر دەوڵەتێكی تر، چ بۆ دەرهێنانی كانزاكانی ئەفغانستان بێت كە خۆمان توانامان نییە، چ بۆ پڕۆژەكانی تەندروستی و خوێندن و وزە و كانزاكاری بێت كە چاومان لەسەر ئەزموون و یارمەتی توركییە.

 

ساڵی پار لەسەر داوای حکومەتی ئەفغانستان ئەرکی پاراستنی فڕۆکەخانەی کابوڵ درایە دەستی هێزەکانی تورکیا و تائێستاش هەر لەوێن.