ناس کورد-
بەهۆی نیگەرانییەکان لە زۆربوونی حاڵەتەکانی جۆری دەلتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چەند وڵاتێکی جیهانی و دووبارە سەپاندنەوەى چەند کۆت و بەندێک، نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا زیاتر هاڕەی کرد، بە شێوەیەک نزمترینە لە نۆ مانگی ڕابردوودا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەیانی ئەمرۆ شەممە، 21ی ئابی 2021، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت 2.23% دابەزی، واتە 1.48 دۆلاری لێبوویەوە و نرخەکەى دابەزی بۆ 64 دۆلار و 97 سەنت.
هاوکات نەوتی خاوی تەکساس 2.58%ی نرخەکەى لەدەستدا، واتە 1.64 دۆلار دابەزی و یەک بەرمیل بە 61.86 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دابەزینی بەرچاوی نرخی نەوتی خاو لەکاتێکدا گەورە هاوردەکارانی نەوت لە جیهاندا وەک ئەمریکا و چین ڕێکار و ڕێنمایی نوێیان سەپاندووە بۆ ڕێگریکردن لە زیاتر بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا و قەرەباڵغییەکی زۆر لە بەندەرەکاندا دروست بووە، جگە لەوەش، چەندین ڕێنمایی لە فڕۆکەخانەکاندا دانراوە.