ناس کورد-
لەدوای دەستبەسەرداگرتنی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە وێنەی چەند ئافرەتێک بە جلوبەرگی کورتەوە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە کە گوایە وڵاتی ئەفغانستانە لە ساڵی 1970.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وێنەکە لە 17ی ئابدا بە ناونیشانی "ئەفغانستان لە ساڵانی 1970" بڵاوکرایەوە کە کۆمەڵێک کچن بە جلوبەرگی کورتەوە و ئەوەش کاردانەوەی زۆری لەسەر گۆڕانکارییەکانی ئەو وڵاتە لێکەوتەوە.
ئاژانسی "فرانس پرێس" ڕاستیی وێنەکەی بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، لە ڕاستیدا وێنەکە وڵاتی ئێرانە و لە ساڵانی حەفتاکان لە تارانی پایتەختی ئەو وڵاتە چرکێندراوە، نەوەک ئەفغانستان.
گەڕانەوەی تاڵیبان بۆ ئەفغانستان دوودڵی لای کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دروستکردووە بەتایبەت لەبارەی مافەکانی ئافرەت و ئازادی ئافرەتان لەو وڵاتەدا.