ناس کورد-
لەدوای کۆتایی هاتنی یارییەکی تۆپی پێ لە قەزای ئاکرێ هاندەرانی هەردوو یانە کردیان بە شەڕ و بەهۆیەوە چەند کەسێک برینداربوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەینراوێکدا هێمن سڵێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاند، "لە ئەنجامی دروستبوونی شەڕ لەنێوان هاندەرانی تۆپی پێ چەند گەنجێک برینداربوون."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەئێستادا شەڕەکە لەلایەن پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانەوە کۆنتڕۆڵ کراوە."
بەگوێرەی زانیارییەکان، شەڕەکە لە نیوان هاندەرانی ناحیەی کەڵيکچی و یانەی بیوک بووە، دوای بردنەوەی کەڵەکچی بە گۆڵێكی بێبەرامبەر لە یانەی بیوک.