گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کێشەیەکی دیکە بۆ ئاوی هەولێر دروست بوو.. ئیفراز یەک و دوو وەستان

2021.08.20 - 17:25
App store icon Play store icon Play store icon
کێشەیەکی دیکە بۆ ئاوی هەولێر دروست بوو.. ئیفراز یەک و دوو وەستان

ناس کورد- 

بەهۆی کێشەی کارەباوە هەردوو پرۆژەی ئیفرازی یەک و دووی هەولێر وەستا و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆش دەڵێت، بەزوویی کێشەکە چارەسەر دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان (هەینی 20ی ئابی 2021) ڕایگەیاند، "بەهۆی دروستبوونی کێشەیەکی کارەبا، هەردوو پرۆژەی ئاوی ئیفرازی یەک و دوو وەستا".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئێستا تیمەکانی چاککردنەوە لە ماوەی کەمتر لەنیو کاتژمێری دیکە کێشەکە چارەسەر دەکەن و وێستگەکان بەکار دەخەنەوە، کە ئێستا بەهۆیەوە چەند گەڕەکێکی هەولێر بێ ئاو بووە".

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەماوەی ڕابردوودا چەند جارێکیتر بەهۆی کێشەی جیاوازەوە بەشێکی زۆر لە گەڕەکەکانی هەولێر بێ ئاو بوون.