گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

سلێمانی؛ کەسێک تەقە لە ماڵێک دەکات

2021.08.20 - 15:18
App store icon Play store icon Play store icon
سلێمانی؛ کەسێک تەقە لە ماڵێک دەکات

ناس کورد-

شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی چوارباخی شاری سلێمانی کەسێک تەقەی لە ماڵێک کرد، پۆلیسیش دەڵێت، تەقەکەرەکەیان دەستگیرکردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی (هەینی 20ی ئابی 2021) ڕایگەیاند، "مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لەگەڕەكی چوارباخ لەشاری سلێمانی تەقەی لەماڵێك كردبوو زیانی مادی بەماڵەكە و ئۆتۆمبێلی سكاڵاكار گەیاندبوو." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەئێستادا تۆمەتبار (ف ، ع ، ف ) لەدایكبووی 1985 بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە ."