ناس کورد-
له‌سه‌ر بڕیارى مەسعود بارزانى 500 یه‌که‌ى نیشته‌جێبون له سنوورى پارێزگاى سلێمانى به‌سه‌ر که‌سوکارى شه‌هیدانى پارتیدا دابه‌ش ده‌کرێت، بەرپرسێکی پارتیش دەڵێت، پرۆسەکە بەردەوام دەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سه‌رده‌شت محەمه‌د، به‌رپرسى به‌شى شه‌هیدانی ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تیى پارێزگاى (سلێمانى- هه‌ڵەبجه)ى پارتى دیموکراتى کوردستان (هەینی 20ی ئابی 2021) بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبەکەی ڕاگەیاند، "له درێژه‌ى هه‌وڵە به‌رده‌وامه‌کانى پارتى دیموکراتى کوردستان بۆ خزمه‌تکردنى زیاترى کەسوکارى شه‌هیدان له سنوورى پارێزگاى سلێمانى و به بڕیارى جه‌نابى سه‌رۆک بارزانى 500 یه‌که‌ى نیشته‌جێبون له چوارچێوه‌ى (پرۆژه‌ى کانى سپى) به‌سه‌ر خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیداندا دابه‌ش ده‌کرێت و ئێستا ڕێکاره سه‌ره‌تایییه‌کان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌ستى پێکردووه".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ڕووبه‌رى هه‌ر خانوویه‌ک (٢٠٠م)ـە و دابه‌شکردنیان به‌پێى کۆمه‌ڵێک مه‌رج و ڕێنمایى ده‌بێت، له‌وانه ده‌بێ که‌سه‌که شه‌هیدى فعلى بێت و ئه‌وله‌ویه‌تی زیاتریش بۆ ئه‌و خانه‌وادانه‌یه که زیاتر لە شه‌هیدێکیان هه‌یه".
باسی لەوەشکردووە، "له ماوه‌ی ڕابردوودا پارتى دیموکراتى کوردستان له ڕانیه و دووکان و ده‌ربه‌ندیخان و سیروان، پارێزگاى هه‌ڵەبجەش پرۆژه‌ى هاوشێوه‌ى هه‌بووه و که‌سوکارى شه‌هیدان سوودمه‌ند بوون، بێگومان پرۆسه‌که بۆ داهاتووش به‌رده‌وام ده‌بێت".