گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تاڵیبان خەریکی چییە؟

بەڵگەنامەیەکی نهێنی کار و ئامانجێکی ئێستای تاڵیبان ئاشکرا دەکات

2021.08.20 - 10:23
App store icon Play store icon Play store icon
بەڵگەنامەیەکی نهێنی کار و ئامانجێکی ئێستای تاڵیبان ئاشکرا دەکات

ناس کورد- 

بەگوێرەی بەڵگەنامەیەکی نهێنیی نەتەوە یەکگرتووەکان، تاڵیبان گەڕانەکانی بۆ دۆزینەوەی ئەو ئەفغانیانەی کە لەگەڵ ئەمەریکا و هێزەکانی ناتۆدا کارییان کردووە چڕتر کردووەتەوە و هەرکەسێکیش خۆی بەدەستەوە نەدات خێزانەکەی دەستگیر دەکرێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڵگەنامەکە کە لەلایەن ئاژانسی "فرانس پرێس"ەوە (هەینی 20ی ئابی 2021) بڵاوکراوەتەوە، تیایدا هاتووە، تاڵیبان لیستێکی سەرەکی لەناوی ئەو کەسانەی کە دەیەوێت دەستگیریان بکات ئامادەکردووە کە بەشێکیان زۆریان ڕۆڵی گرنگیان هەبووە لە سوپای ئەفغانستان و پۆلیس و یەکە هەواڵگرییەکاندا.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، تاڵیبان لەدوای گەڕانەوەی بۆ کابول، ماڵ بە ماڵ دەگەڕێت بەشوێن ئەو کەسانە و خێزانەکانیاندا، جگە لەوەی چەندین خاڵی پشکنینیان داناوە بەمەبەستی دەستگیرکردنیان. 

 

بەگوێرەی بەڵگەنامەکە، هەریەکێک لەو کەسانە خۆیان نەدەن بەدەستەوە، ئەوا تاڵیبان خێزانەکانیان دەستگیر دەکات بەمەبەستی سزادانیان، پێشبینیش دەکات، سەرجەم ئەو کەسانەی کە پێشتر لەگەڵ ناتۆ و هێزەکانی ئەمەریکادا کارییان کردووە و ئەندامانی خێزانەکانیشیان توشی سزا و کوشتن ببنەوە.