گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاشکرا کرا

لەدوای گەڕانەوەی تاڵیبان چەند هەزار کەس ئەفغاستانیان جێهێشتووە؟

2021.08.20 - 09:11
App store icon Play store icon Play store icon
لەدوای گەڕانەوەی تاڵیبان چەند هەزار کەس ئەفغاستانیان جێهێشتووە؟

ناس کورد- 

بەوتەی بەرپرسێکی ناتۆ، لەدوای گەڕانەوەی تاڵیبانەوە بۆ ئەفغانستان زیاتر لە 18 هەزار کەس ئەو وڵاتەیان جێهێشتووە و هێشتاش قەرەباڵغیی فڕۆکەخانەی کابول بەردەوامە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەرپرسەکەی ناتۆ کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت (هەینی 20ی ئابی 2021) بە ئاژانسی "ڕۆیتەرز"ی ڕاگەیاندووە، " لەوکاتەوەی تاڵیبان کۆنترۆڵی پایتەختی ئەفغانستانی کردووە زیاتر لە 18 هەزار کەس لەڕێگەی فڕۆکەخانەی کابولەوە ئەو وڵاتەیان جێهێشتووە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "تائێستاش فڕۆکەخانەی کابول جممەی دێت و قەرەباڵغی بەردەوامە و ژمارەیەکی زۆری دیکە دەیانەوێت وڵاتەکە جێبهێڵن. " 

 

لەئێستادا جگە لە بەشێک لە دانیشتووانی ئەفغانستان کە دەیانەوێت وڵاتەکەیان جێبهێڵن، ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاواش لە هەوڵدان، هاووڵاتیانیان لەو وڵاتە بگەڕێننەوە. 

 

زیاتر بخوێنەرەوە: بەوێنە؛ ئەو کەسەی لە فڕۆکە ئەمەریکییەکەی ئەفغانستان کەوتەخوارەوە کێیە؟



لە ڕۆژانی سەرەتای گەڕانەوەی تاڵیباندا، ژمارەیەکی زۆر ئەفغانی خۆیان گەیاندە فڕۆکەخانەی کابول و هەموو شتێکیان دەکرد بۆ هەلهاتن لەو وڵاتە، تەنانەت هەندێک دەیانویست لەڕێگەی خۆهەڵواسین بە فڕۆکەوە خۆیان دەرباز بکەن و بەهۆیەوە چەند کەسێک کەوتنەخوارەوە و گیانیان لەدەستدا.