ناس کورد-
لە بەغدا ژنێک دوای ئەوەی فیلەری کردووە، لێوی وەک بەرد ڕەق بووە و پزیشکێکیش پێی دەڵێت، چارەسەرکردنی قورسە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە پزیشکێک لە بەغدا بڵاویکردووەتەوە و "ناس کورد" بینیویەتی، ژنێک دوای ئەوەی فیلەری کردووە، بەڵام لێوی وەک بەرد ڕەق بووە، بۆیە لە ناچاریدا سەردانی پزیشکی کردووە بۆ چارەسەرکردنی.
لە گرتە ڤیدیۆکەدا ژنەکە دەڵێت، "ساڵێک پێش ئێستا لە ئارایشتگایەک فیلەرم بۆ لێوم کرد، بەڵام شەش مانگ پێش ئێستا وردە وردە خراپ بوو، تا وای لێهات لێوم ڕەق بووە."
لە وەڵامی ئەوەی کە ئایا چارەسەری هەیە، پزیشکەکە دەڵێت، "چارەسەرکردنی قورسە چونکە وەک بەرد ڕەق بووە، بەڵام هەندێک حەبت پێدەدەین بەهیوای ئەوەی باش بێت."
لە ڤیدیۆکەدا، پزیشکەکە ئامۆژگاری خانمانیش دەکات دووربکەونەوە لە فیلەر و بۆتۆکس و ئەو جۆرە جوانکارییانە، چونکە زیانیان پێدەگەیەنێت.