گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هەرێم؛ لەم مانگەوە موچەی توێژێک کەم دەکرێتەوە

2021.08.19 - 16:56
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم؛ لەم مانگەوە موچەی توێژێک کەم دەکرێتەوە

ناس کورد- 

سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، له‌م مانگه‌وه‌ خانه‌نشینی پله‌ باڵا و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به‌یاسای چاكسازی خه‌رج ده‌كرێت و زۆرترین مووچه‌ش نابێت له‌ 50%ی  كۆی مووچه‌كه‌ی زیاتر بێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

له‌و باره‌یه‌وه‌ زیاد جه‌بار، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان (پێنجشەممە 19ی ئابی 2021) بە میدیای فەرمیی حزبەکەی ڕاگەیاند،"له‌م مانگه‌وه‌ خانه‌نشینی پله‌ باڵاكان كه‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌ به‌ یاسای چاكسازی ژماره‌ 2ی ساڵی 2020 دابه‌شده‌كرێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "له‌ئێستادا خانه‌شینی پله‌ باڵاكان و په‌رله‌مانتاران دیاریی كراوه‌ و له‌ 80%ی كۆی مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن، به‌ڵام به‌پێی ئه‌م یاسایه‌ هیچ پله‌ باڵایه‌ك نابێت له‌سه‌رو 50 % ی كۆی مووچه‌كه‌ی وه‌ربگرێت." 

 

ئه‌وه‌شی خستووەتەڕوو، " ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌ 45 ساڵ زیاتر بێت 15% ی كۆی مووچه‌ و ساڵانی خزمه‌تیان بۆ هه‌ژمار ده‌كرێت، به‌ مه‌رجێك له‌50 % ی كۆی مووچه‌كه‌ی تێپه‌ڕنه‌كات، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شی كه‌ ته‌مه‌نیان نه‌گه‌یشتبێته‌ 45 ساڵ، 15%ی كۆی مووچه‌و ساڵانی خزمه‌تیان بۆ هه‌ژمار ده‌كرێت، به‌مه‌رجێك نه‌گاته‌ له‌25 %ی كۆی مووچه‌كه‌ی." 

 

بەگوێرەی یاساکە، بەرزترین موچەی خانەنشینی پەرلەمانتار دەبێتە ( 4 ملیۆن و 400 هەزار) دینار بۆ ئەوانەی تەمەن و خزمەتیان هەیە، هەروەها نزمترینیش دەبێتە ( 2 ملیۆن ) دینار بۆ ئەوانەی گەنجن و خزمەتیان كەمە.