گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هەرێم؛ لەبارەی ڕەخساندنی هەلی کار دەرچووانی بەشێک ئاگاداردەکرێنەوە

2021.08.19 - 16:44
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم؛ لەبارەی ڕەخساندنی هەلی کار دەرچووانی بەشێک ئاگاداردەکرێنەوە

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر ئاگاداری گشت دەورچوانی گەشتوگوزار دەکاتەوە کە هەلی کاریان بۆ دەڕەخسێنێت و دەشڵێت، بەگوێرەی ڕێنماییەکان، دەبێت 30%ی کارمەندانی شوێنە گەشتوگوزارییەکان خەڵکی ناوخۆیی بن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر ڕایگەیاند، "بەئامانجی دۆزینەوەی هەلی کار لەبنکە گەشتیارییەکانی شاری هەولێر، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر لەژێر ڕۆشنایی ڕێنمایی دامەزراندنی 30% کارمەندانی خۆماڵی لەبنکە گەشتیارییەکان هەڵدەستێت بەکردنەوەی خولی ڕاهێنان و ئامادەکردنی کارمەند بۆ هۆتێل و چێشتخانەو کۆمپانیاکان، بەمەبەستی ڕەخساندنی هەلی کار، هەروەها دامەزراندنیان دوای تەواوکردنی خولەکە و پێدانی بڕوانامەی باوەڕپێکراو لەگەشتوگوزاری هەولێر." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەشداریکردن لەم خولەدا مەرج نییە کە بڕوانامەی بواری گەشتوگوزاری هەبێت و بەم مەرجانەی خوارەوەیە:

 

1.هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.

 

2.تەمەنی لەنێوان (18تا35) ساڵ بێت.

 

3.دەرچووی ناوەندی بەسەرەوە بێت.

 

4.دەبێت بەڵێن بدات دوای تەواوکردنی خولەکە ئامادەی کارکردنی هەبێت لەبنکە گەشتیارییەکان.

 

لە ڕاگەیەنراوکەدا ئەوەش هاتووە، "دەتوان لەڕۆژی یەکشەمە 22ی 8 سەردانمان بکەن بۆ ناو تۆمارکردن."