ناس کورد-
لەسەر پەیوەندیکردن بۆ دامەزراوە حکومییەکان و بەکارهێنانی بەکارهێنانی ووشە و دەستەواژەی نەشیاو و پاشان وێنەگرتنی و بڵاوکردنەوەیان لە سۆشیاڵ میدیا بەمەبەستی خۆ دەرخستن و کۆکردنەوەی ڵایک و کۆمێنت کەسێک دەستگیرکرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا (سەنتەری ڕاوێژکاری خێزانی - هێڵی گەرمی ١١٩) ڕایگەیاند، "لەماوەکانی ڕابردوودا کۆمەڵێک گەنج لەژێر کاریگەری ئەلکهول و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەمەبەستی چێژێکی کاتی و کۆکردنەوەی لایک و کۆمێنت و ڤیو، هەستان بە تەلەفۆنکردن بۆ کۆمەڵێک لە دامەزراوە فەرمییەکان و بەکارهێنانی ووشە و دەستەواژەی نەشیاو پاشان تەسویرکردنی تەلەفۆنەکانیان و بڵاوکردنەوەیان لە سۆشیاڵ میدیا بەمەبەستی خۆ دەرخستن."
ئاماژەی بەوەشکردووە ، "لەوانە تەلەفۆنکردن بۆ ژمارە (١١٥)ی ئاگرکوژاندنەوە لە نیوەشەودا و پێدانی هەواڵی درۆ و تەلەفۆن کردن بۆ (١٠٤) فریاکەوتن و (١١٩) ی بەڕێوبەرایەتیمان و بەکارهێنانی جنێو و کۆمەڵێک دەستەواژەی ناشیرین بە کارمەندانی ئێشکگرتنی (سەنتەری ڕاوێژکاری خێزانی)."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "بۆیە لە کارێکی هاوبەشدا لە نێوان (نوسینگەی بەکرەجۆ)ی سەر بە بەڕێوبەرایەتیمان و (نوسینگەی نەهێشتنی تاوان - ڕزگاری) توانرا یەکێک لەو تۆمەتبارانە بەناوی (ش، ع ، ع) دەستگیر بکرێت و لە ئێستادا بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی توندوتیژی خێزانی ڕاگیراوە ."
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "داوا لە هاووڵاتیانی خۆشەویست دەکەین کە هێڵی گەرمی دەزگا فەرمیەکانی دامەزراوەکان ٢٤ کاتژمێر لە ئێشکگری و ئەرکدان تا تۆی هاووڵاتی لە هەر ڕوداوێکی ئاگرکەوتنەوە و شەڕ و توندوتیژی خێزانی بپارێزن، بۆیە رابواردن و کۆکردنەوەی لایک و کۆمێنت هەم خۆت دەکاتە تۆمەتبار و ڕوبەڕوی یاسات دەکاتەوە، هەم ماندوو بونی ئەو کەسانە بەفیڕۆ دەدەیت."