گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەگەرنا هەر بێزراو دەبن

 پاریس پێنج مەرج بۆ داننانی ڕۆژئاوا بە بزوتنەوەی تالیبان ئاشكرا دەكات

2021.08.19 - 15:33
App store icon Play store icon Play store icon
 پاریس پێنج مەرج بۆ داننانی ڕۆژئاوا بە بزوتنەوەی تالیبان ئاشكرا دەكات

ناس كورد-

 

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا جان ئیف لۆدریان ئاشكرایكرد بزوتنەوەی تالیبان پاش كۆنترۆڵكردنی ئەفغانستان پێویستیان بە پێنج مەرج هەیە بۆ ئەوەی دانپێدانانی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەدەستبهێنن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لۆدریان باسی لەوەشكردووە، ئەگەر نەوەی نوێی تالیبان دانپێدانانی كۆمەڵگای نێودەوڵەتییان دەوێت دەبێت ئەم پێنج مەرجە بەجێبهێنن، ئەگەرنا ئەوە هەر بەبێزراوی دەمێننەوە، مەرجەكانیش: 

 

- دەرگا كردنەوە بۆ ئەوانەی دەترسن و دەیانەوێت لە وڵات كۆچ بكەن

 

ـ رێگەگرتنی تەواوەتی لەوەی ئەفغانستان ببێتە مۆڵگەی تیرۆر

 

ـ رێگەدان بە گەیشتنی كۆمەكی دەرەكی مرۆیی بۆ ئەفغانییەكان

 

ـ ڕێزگرتن لە مافی ژنان بەكردەوە

 

ـ دروستكردنی حكومەتێكی ڕاگوزەری