گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەبریندارى دەستگیرکران

لەگەرمیان سێ کەس دواى دزیکردن ئۆتۆمبێلەکەیان وەرگەڕا

2021.08.19 - 12:14
App store icon Play store icon Play store icon
لەگەرمیان سێ کەس دواى دزیکردن ئۆتۆمبێلەکەیان وەرگەڕا

ناس کورد-

 

پۆلیسى گەرمیان رایگەیاند، ژنێک دوو پیاو شەوى رابردوو لە ناحیەی ڕزگاری چەند بتڵێک غازیان دزیوە، بەڵام لەو کاتەدا خاوەن ماڵەکە بەخەبەر هاتووە و ئەوانیش هەڵهاتوون و لەرێگە ئۆتۆمبێلەکەیان وەرگەڕاوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، دوو پیاو و ئافرەتێک بەئۆتۆمبێلی جۆری جێب واز چونەتە لاى ماڵی هاڵاتیەک کەپیشەی غاز فرۆشیە و لە ئۆتۆمبێلەکەی کە غازی بارکردوە لەبەردەم دەرگا ڕایگرتبوو چەندین غازیان دزیوە.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، لەوکاتەدا خاوەن ماڵەکە بەئاگادێت و تۆمەتباران هەڵدێن خاوەن ماڵیش خۆی بەئۆتۆمبێلەکەیاندا هەڵواسیوە بۆ ئەوەی هەڵنەیەن. بەڵام دوای ئازاردانی لەئۆتۆمبێلەکە فڕێی دەدەنە خوارەوە.

 

بەوتەى پۆلیس، دوای ئەوەی تۆمەتبارەکان بەخێرایی بۆسەر شەقامی کفری هەڵدێن ئۆتۆمبێلەکەیان وەردەگەڕێ و هەرسێکیان بریندار دەبن.

 

لەئێستادا یەکێک لەتۆمەتباران کەشۆفێر بووە لەگەڵ خاوەنی ماڵەکە بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراون.

 

دوو تۆمەتبارەکەی دیکە کەیەکێکیان ئافرەتە لەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار چارەسەریان بۆکراوەو بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی  446 + 23 هاتوچۆ بەندکراون، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوەکە.