گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

میکانیزمى نوێ

هەڤاڵ ئەبوبەکر باسى بەرزبوونەوەى نرخى بەنزین و غاز دەکات

2021.08.19 - 11:28
App store icon Play store icon Play store icon
هەڤاڵ ئەبوبەکر باسى بەرزبوونەوەى نرخى بەنزین و غاز دەکات

ناس کورد-

 

پارێزگارى سلێمانى رایگەیاند، بڕیارە هەفتەى داهاتو, بارودۆخى نرخى بەنزین بەرەو باشتر بڕوات، بەڵام هێشتا سامانە سروشتییەکان میکانیزمى دابەشکردنى بەنزینەکەى بەغداى پێڕانەگەیاندوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى پلانێکى وەزارەتى سامانە سروشتییەکان، بڕیارە لە 23 ى ئابەوە یەک ملیۆن لیتر بەنزین لەبەغداوە بنێردرێتە هەرێم، بەوەش نرخى ئەو سوتەمەنییە بۆ 650 دینار دادەبەزێت کە ئێستا لە هەزار دینار نزیکبووەتەوە.

 

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى سلێمانى لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا و لە وەڵامى پرسیارێکى پەیامنێرى "ناس کورد" سەبارەت بە رێکارى دابەزاندنى نرخى بەنزین وتى "بڕیارە لە هەفتەى داهاتوودا بارودۆخەکە بەرەو باشتر بڕوات، بەڵام سامانە سروشتییەکان میکانیزمەکانى دابەشکردنى ئەو بەنزینەى پێی نەوتوین کە بڕیارە لەبەغداوە بێت".

 

وتیشى "لەگەڵ کونسوڵخانەى ئێران لە سلێمانى، هەردوو حکومەتى هەرێم و فیدراڵى، بازرگانەکان لەسەخەتین بۆ ئەوەى نرخەکان لەوە زیاتر بەرزنەبنەوە".

 

هەروەها لەبارەى گران بوونى نرخى غازەوە، هەڤاڵ ئەبوبەکر وتى گرانبوونى غاز پەیوەندى بە نرخى دۆلارەوە هەیە، ئەو کۆمپانیایەى بەرهەمیدەهێنێت بە دۆلار دەیفرۆشێت.