گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى مەترسیدار لەسەر دەلتا

پێشبینییەکى نوێ لە تەندروستى جیهانییەوە لەبارەى کۆتایی کۆرۆنا 

2021.08.19 - 10:28
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەکى نوێ لە تەندروستى جیهانییەوە لەبارەى کۆتایی کۆرۆنا 

ناس کورد-

 

بەرپرسێکى ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى رایگەیاند، هێشتا جیهان دوورە لەوادەى کۆتایی هاتنى پەتاى کۆرۆنا بەتایبەتى دواى دەرکەوتنى نەوە نوێیەکانى ڤایرۆسەکە کە دیارترینیان "دەلتا" یە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د.ئەحمەد مەنزرى بەڕێوەبەرى هەرێمى رێکخراوى تەندروستى جیهانى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بە "سکاى نیوز" ى راگەیاند، 142 دەوڵەت رایانگەیاندووە کە دەلتا لەوڵاتەکانیان بڵاوبووەتەوە کە سێیەکیان لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاستن.

 

وتیشى "دەلتا لە نەوەى یەکەمى ڤایرۆسەکە مەترسیدارترە، هەروەها 50% زیاتر بڵاودەبێتەوە بەراورد بە نەوەکانى دیکە، ئەوانەى توشى دەبن ئەگەرى جارێکى تر توشبوونەوەیان هەیە".

  

  بەوتەى د.ئەحمەد مەنزرى، ئەوانەى توشى دەلتا بوون زۆربەیان ئەوانەن کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە، توشبوون لەناو ئەوانەى ڤاکسینیان وەرگرتووەتەوە دەگمەنە.