ناس کورد-
حەسەن نەسروڵا ئەمیندارى گشتى حزبوڵاى لوبنان رایگەیاند، دەبێت دەسەڵاتدارانى عێراق ئەزمونى 20 ساڵى ئەمریکایان لە ئەفغانستان لەبیر بێت و پشت بەو وڵاتە نەبەستن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نەسروڵا ئەمڕۆ پێنجشەممە لە وتارێکدا جەختیکردەوە پێویستە حەشدى شەعبى لە عێراق بمێنێتەوە و پارێزگارى لێبکرێت، چونکە ئەو هێزە "لەپێناو خودا" دامەزراوە.
وتیشى "پێویستە هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق بکشێنەوە، ئەمریکییەکان هاوکارى داعش دەکەن و رێگەى بۆ دەکەنەوە".
نەسروڵا باسى لەوەشکرد، دواى کەوتنى ئەفغانستان چاوەکان لەسەر عێراق دەبن لەچەند مانگى داهاتوودا بە ئاڕاستەى کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا، بڕیارەکەى عێراقیش لەو بارەیەوە "دەستکەوت و سەرکەوتنە".
جەختیشیکردەوە، پێویستە عێراقییەکان ئەزمونى مەشقى هێزەکانى ئەمریکایان لەبیربێت بۆ هێزەکانى ئەفغانستان لەماوەى 20 ساڵدا لەکاتى مانەوەى راوێژکار و راهێنەرەکانى ئەمریکا.