ناس کورد-
جێگری سەرۆکی هەرێم بۆ کاروباری سەربازی رایگەیاند، دەبێت هێزەکانى پێشمەرگە لەماوەیەکی کورت‌دا کە لە ساڵێک زیاتر تێنەپەڕێت بەتەواوی یەکبگرنەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
جەعفەر شێخ مستەفا ئەمڕۆ پێنجشەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەنگى ئەمریکا وتى "جاران ڕێگریه‌ک هه‌بوو بۆ یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، به‌ڵام ئێستا ده‌توانم بڵێم به‌شی زۆری ڕێگرییه‌کان له‌به‌رده‌می ئه‌و پرۆسه‌یه نه‌ماوه".
وتیشى "یه‌که‌ی 70 که مه‌رکه‌زی بڕیاری سیاسی له‌لای (بافڵ تاڵه‌بانی)یه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان هه‌موو ئاماده‌ییه‌کی خۆی ده‌ربڕیووه، به‌ڵێنیشی داوه که هیچ ڕێگریه‌ک نه‌بێت هەروەها هاوکار و هه‌ماهه‌نگ بێت".
جەعفەر شێخ مستەفا دەڵێت، هێزه‌کانی پشتیوانی یه‌ک و دوو، هه‌موو چه‌که قورسه‌کانی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له‌و دوو هێزه‌دا کۆبوونه‌ته‌وه دوێنێ نوسراویان بۆکراوه و چونه‌ته ژێر فه‌رمانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
لەبارەى هێزى هێزی ئاڵتونییەوە کە بە شێخ جەعفەرەوە دەبەسترێتەوە، ناوبراو وتى "هێزی ئاڵتونی به‌شێکه له یه‌که‌ی 70 ئه‌وه‌ی که خه‌ڵک ده‌ڵێت به‌هه‌ڵه تێگه‌یشتوون، هێزی ئاڵتونی ئه‌وه لیوایه‌کە پێیان ده‌ڵێن لیوای کۆماندۆ ئه‌وه فه‌وجێکه له لیواکه ملکه‌چه بۆ فه‌رمانی یه‌که‌ی 70، به‌داخه‌وه که هه‌ندێک خه‌ڵک ناوی ئه‌وه‌ی لێده‌هێنێت به‌ناوی منه‌وه‌یه".
هەروەها لەبارەى ئەگەرى کشانەوەى هاپەیمانان و چارەنوسى هاوشێوەى ئەفغانستان بۆ عێراق و هەرێم، جەعفەر شخ مستەفا وتى "من پێموانییه وەک ئەفغانستانی لێبێت، جیاوازیه‌کی زۆر گه‌وره لە نێوان ئه‌فغانستان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان هەیە، بەڵام ئه‌وه ئه‌گه‌رێکه، چونکه ئێمه پێمان وانییه هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان عێراق بهجێبهێڵن".