ناس كورد-
سەنتەری تاسك بۆ لێكۆڵینەوە بڵاویكردەوە چەند خاڵێکی جیاواز هەیە لە نێوان هەردوو دەسەڵاتی کوردستان و ئەفغانستان كە ڕێگرن لەوەی چارەنووسێكی هاوشێوەیان هەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەنتەرەكە لە شیكارێكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (19ی ئابی 2021) دەڵێت: لەڕووی جیۆپۆلەتیکەوە ئیدارەی بایدن کار لەسەر گەورەکردنی ململانێی ئەمریکا و روژههڵاتی دوور دەکات کە ئەویش وڵاتانی چین و رووسیایە، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە پۆلێنی دووەم دانراوە.
سەنتەرەكە باس لەوەش دەكات "عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل بایەخێکی سیاسی گرنگی هەیە بەهیچ جۆرێک له دوا ڕۆژێكى نزيكدا لەو ناوچانە ناکێشنەوە و دەستبەرداری نابن".
بەگوێرەی شیكارەكەی تاسك عێراق وڵاتێكی دەوڵەمەندە لەڕووی سامانی سروشتی بەتایبەت نەوت و دەكرێت ببێتە قەڵغانێك بەرامبەر ئێران، هەر كشانەوەیەكی ئەمەریكیش بەواتای فراوانبوونی و زاڵبوونی هەیمەنەی ئێرانە لەناوچەکە و کەوتنە بەر مەترسی بەرژەوەندیەکانی ئەمریکایە لە کەنداو.