گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشناسى هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

2019.06.26 - 11:37
کەشناسى هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و  پلەکانی گەرماش چەند پلەیەک بەرزدەبنەوە. . بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی حوزەیران، پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بەجۆرێک دەبن، کە هەولێر نزمترین پلە 25 و بەرزتریرن پلە 44 بێت، سلێمانی نزمترین پلە 25 و بەرزترین پلە 41 دەبێت، دهۆکیش نزمترین پلە 24  و بەرزتریرن پلە 42 دەبێت، هەروەها کەرکوک نزمترین پلە 30 و بەرزترین پلە 45 دەبێت. . سەبارەت بە پلەکانى گەرماى سبەى پێنجشەممە، کەشناسى هەرێم پێشبینى کردووە، تاڕادەیەک پلەکانى گەرما بەرز ببنەوە. . لەلایەکى دیکەوە، کەشناسى عێراق هۆشدارى داوە لە بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما لە شارەکانى عێراق، بەتایبەت خوارووى عێراق. . .