گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

ڤیدیۆ؛ 400 کەس سەرەیان گرتووە تاوەکو گێچەڵ بە کچێک بکەن

2021.08.18 - 22:53
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ؛ 400 کەس سەرەیان گرتووە تاوەکو گێچەڵ بە کچێک بکەن

ناس کورد-

بڵاوبوونەوەى ڤیدیۆی هێرشی سەدان کوڕ و پیاو بۆسەر کچێکی گەنجی یوتوبەر لە پاکستان و ڕووتکردنەوەی، توڕەییەکی بەرفراوانی لە سەرانسەری وڵات دروست کردووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕووداوەکە ڕۆژی شەممەى ڕابردوو، 14ی ئابی 2021، لە شاری لاهور لە ڕۆژهەڵاتی پاکسان ڕوویدا کاتێک لە ڕۆژی سەربەخۆیدا عائیشە ئەکرەم لەگەڵ تیمەکەیدا دەیانەوێت لە پارکێکی گشتیی شارەکە ڤیدیۆیەک بۆ تیکتۆک دروست بکەن. 

 

لەو کاتەدا نزیکەى 400 کوڕ و پیاو لێی کۆدەبنەوە و گێچەڵی پێ دەکەن و جلەکانی لەبەردا دادەکەنن، هەرزوو ڤیدیۆکانی ئەو ڕووداوە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنی.

 

هەرزوو پۆلیس دەستی کرد بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە و عەمران خانی سەرۆکوەزیرانیش داوای لە فەرماندەی پۆلیسی هەرێمەکە کرد تاوانبارەکان دەستگیربکات.