گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هۆمەر شێخ موس: مەترسی دەرکردنی یەکێتی هەیە لە سوسیالت ئینتەرناسیونال

2021.08.18 - 21:15
App store icon Play store icon Play store icon
هۆمەر شێخ موس: مەترسی دەرکردنی یەکێتی هەیە لە سوسیالت ئینتەرناسیونال

ناس کورد-

هۆمەر شێخ موس، یەکێک لە دامەزرێنەرانی یەکێتی نامەیەکی ئاڕاستەی هەردوو هاوسەرۆکی حزبەکە دەکات و دەڵێت، ڕێکخراوی سوسیالیست ئنتەرناسیونال ناڕازییە لە یەکێتی و مەترسیش هەیە دەربکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هۆمەر شێخ موس لە فەیسبوکی خۆی نوسیویەتی (18ی ئابی 2021)، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ساڵی 1982ەوە هەوڵ و کۆششێکی زۆری دا کە وەکو حزبێکی سوسیال دیموکرات بناسرێت و وەکو ئەندام لە سوسیالیست ئنتەرناسیونال وەربگرێت، هەتا ساڵی 2003 بەدی نەهات کە یەکێتی وەک ئەندامی چاودێر وەرگیرا، له ساڵی 2008ەوە مام جەلال وەک یەکێک لە جێگرانی سەرۆکی سوسیالت ئینتەرناسیونال هەڵبژێردرا.

 

باس لەوەش دەکات کە ڕێکخراوەکە "زۆر ناڕازین و بە هیچ شێوەیەک قبوڵ ناکەن کە هیچ گۆڕانکارییەک لە ناو حزبەکانی ئەندامانیان ببێت کە بە شێوەیەکی دیموکراتیانە و ئاشتیانە نەبووبێت."

 

دەشڵێت، "نامەی فەرمی بۆتان ڕەوانە دەکەن، مەترسیی دەرکردنیش هەیە لە سوسیالت ئینتەرناسیونال ئەگەر بە کارهێنانی هێزی چەکدار بەردەوام بێت."