گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

سەرۆکی هەڵهاتووی ئەفغانستان باس لە بابەتی بردنەدەرەوەى چوار ئۆتۆمبێل پارە دەکات

2021.08.18 - 20:27
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکی هەڵهاتووی ئەفغانستان باس لە بابەتی بردنەدەرەوەى چوار ئۆتۆمبێل پارە دەکات

ناس کورد-

ئەشرەف غەنی، سەرۆکی هەڵهاتووی ئەفغانستان ڕایگەیاند، "من ئێستا لە ئیماراتم و بابەتی بردنەدەرەوەى پارە لەلایەن منەوە ڕاست نییە" و دەڵێت، "بە پێڵاو و کڵاوەوە ڕۆشتم."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەشرەف غەنی لە ڕوونکردنەوەیەکدا بەڵێن دەدات وردەکاریی ڕووداوەکان ئاشکرا بکات و دەڵێت، شتێکی وەک کودەتا لەناو کۆشکدا بەڕێوەبوو و "منیش ئامانج بووم."

 

باسی لەوەشکرد، "لە کۆشک پێموترا کە من ئامانجم، بۆ ئەوە ڕۆشتم تاوەکو خوێن نەڕژێت.

 

جەختی کردەوە کە نوێنەرانی وڵاتان پێیان وتووە ئەگەر نەڕوات دۆخەکە خراپتر دەبێت، "بۆیە ناچار بوو وڵات بەجێبهێڵم."

 

ڕاشیگەیاند، "چەکداران و کەسانی نەناسراو لەناو کۆشکدا بوون، ژوور بە ژوور دەگەڕان."

 

وتیشی، "تەواوی نهێنییەکانی دەوڵەت لەدەستی کەسانی تردایە و بۆ جێهێشتنی وڵاتیش هیچ هەماهەنگییەکم نەکردووە."

 

لە کۆتاییدا دەڵێت کە لە گفتوگۆدایە بگەڕێتەوە بۆ ئەفغانستان.