گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چوار پەرلەمانتار: هێنانی بەنزین لە بەغدا ئیشی ئێمە بوو نەک حکومەت

2021.08.18 - 17:34
App store icon Play store icon Play store icon
چوار پەرلەمانتار: هێنانی بەنزین لە بەغدا ئیشی ئێمە بوو نەک حکومەت

ناس کورد-

چوار پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق دەڵێن، "هێنانی بەنزین لە بەغداوە "هەوڵێکی چەند مانگەی ئێمەیە نەک حکومەتی هەرێم، لە چەند ڕۆژی داهاتووش وردەکاری زیاتر دەخەینەڕوو."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پەرلەمانتارەکان بریتین لە غالب محمد عەلی، رێبوار کەریم مەحمود، ئەحمەد حاجی رەشید و هەروەها سەرکەوت شەمسەدین.

 

ئەوان نوسراوێکیان بڵاوکردووەتەوە کە 29ی حوزەیرانی 2021 بۆ وەزیری نەوتی عێراقییان ناردووە و تێیدا داوا دەکەن بەنزین بە پارێزگاکانی هەرێم دابین بکەن.

 

ئەوە لەکاتێکدا ئەمڕۆ کەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سروشتییەکانى هەرێم بە کەناڵی ڕووداوی ڕایگەیاند، لە 23ی ئابەوە نرخى لیترێک بەنزین بۆ 650 دینار دادەبەزێت.

 

دەشڵێت، لەو بەروارەوە یەک ملیۆن لیتر بەنزین لە بەغداوە بۆ هەرێم دێت، ئەمەش وادەکات کوالێتیی بەنزینەکەمان باش ببێت و نرخەکەشی دەبێت بە 650.

 

وتیشى، ئەو بەنزینە بە کوالێتییەکی باش و لە هەموو کوردستان بەو نرخە دەبێت.

 

me_ga.php?id=4397